ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، روودانی شەڕ چاوەڕواننەکراوە بەڵام داوای لەهێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد توانا بەرگریەکانیان پەرەپێبدەن.

لەکاتی قسەکردنیدا بۆ هێزەکانی بەرگری هەوایی ئێران خامنەیی رایگەیاند، بەپشت بەستن بە لێكدانەوە سیاسیەکان هیچ ئەگەرێكی رودانی بەریەککەوتنی سەربازی لەئارادا نیە، بەڵام هێزە چەکدارەکان دەبێت وریا بن و لەرووی ژمارە و کەلوپەلی سەربازیەوە تواناکانی خۆیان پەرەپێبدەن.

دوێنێ شەممە، ئێران رایگەیاند توانا موشەکیەکانی بەرەوپێش دەبات و فرۆکەی جەنگی نوێ و ژێر دەریا بەدەست دەهێنێت بۆ پەرەپێدانی توانا بەرگریەکانی. ئەوەش لەکاتێكدایە کە ئەو وڵاتە رووبەڕووی گرژی زیاتر بووەتەوە لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوای کشانەوەی واشنتن لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاراندا.

 

راگەیاندنی هەواڵی پەرەپێدانی توانا سەربازیەکانی ئێران لەشەممەدا، رۆژێك دوای ئەوە هات کە فەرەنسا داوای لەتاران کرد ئامادەبێت بۆ دانوستانکردن لەسەر پلانەکانی داهاتووی بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیستیکی و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لەشەڕی یەمەن و سوریادا.

مانگی رابردوو، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند هێزی سەربازی وڵاتەکەی رێگربووە لە هێرشی واشنتن بۆ سەر تاران.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام