وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی مەشقی سەربازی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا لەماوەی نێوان یەك بۆ هەشتی مانگی ئەیلول ئەنجام دەدەن کە تێیدا 25 کەشتی جەنگی و 30 فرۆکە بەشداری تێدا دەکەن.

وەزارەتی بەرگری روسیا راشیگەیاندووە، لە مانۆڕە سەربازیەکەدا راهێنانی دژە فرۆکە و دژە ژێر دەریایی و دژە مین ئەنجام دەدرێت.

ئەنجامدانی ئەم مەشقە سەربازیە لەکاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی روسیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەهۆی دۆخی پارێزگای ئیدلیبی سوریاوە گرژی تێکەوتووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام