ماوه یه که به رده وام پرسی ته واو بوونی ماوه ی سه رۆکی هه رێم بۆته جێگه ی قسه وباسی ڕۆشنبیران و سیاسه تمه داران و بگره ته واوی خه ڵکی کوردستان هه ندێک به لایه نی ئه رێنی هیوای بۆ ده خوازن وکاری بۆ ده که ن

هه ندێکێشبۆسه قامگیری دیموکراسی و به خشینی ڕووی گه ش به سیسته می حکومڕانی کوردستان کاربۆ گۆڕینیده که ن .

ناوبه ناویش سه رۆک ئاماده یی خۆی ده رده بڕێ بۆ راده ستکردنیجێگه که یکه ئاخرین جار له م گه شته ی ئه مریکا ووتی من ئاماده م ئه و به رپرسیارێتی یه بده م به وکه سه ی که له هه ڵبژاردن ده رده چێت، هه رچه نده هه ڵبژاردنه که ڕۆشن نی یه  مه به ست لێی هه ڵبژاردنه له لایه ن خه ڵکه وه یان په رله مانه وه چونکه به هه رکام له ودوو شیوه یه بێتیه ک که کس به به خه وی شه ویش نایبینێ. پرسیاره کی دێته پێشه وه بۆچی؟

یه که م : له به ر ئه وه ی سه رۆ ک باش ده زانێ که هیچ کام له حزبه کانی به ژدار له په رله مانی کوردستان جورئه تی ئه وه یان نی یه که سی هه ڵبژێردراو بۆ ئه و پۆسته پێشکه ش بکه ن و دانیش به ه دا نانێن که له گه ڵ هه ڵبژاردنه وه ی سه رۆک بن بۆ جارێکی تر ، بۆیه زۆر شه رمنانههه ڵوێسته ناڕۆشنه کانیان ده رده بڕن.

دووهه م: ئه گه ر هه ر که سێک بیه وێت خۆی بۆ ئه و پۆسته هه ڵبژێرێ دیاره پێویستی به هێزێکی زۆر گه وره هه یه که مه به ست لێره دا لێی ئه ندام و دۆست و لایه نگرانه  که به دڵنیایه وه پارتی له و لایه نانه وه بێ باک وڕکابه ره ، له لایه کی تره وه هه مان هێز بۆ چاوسوورکردنه وه وهه ڕه شه و چاوترساندن به کارده هێنێ، هێزێکی ترێشی هه یه بۆ ده نگ زۆرکردن هه روه ک چۆن له هه لبژاردنه کانی په رله مانی کوردستان ڕوویدا کاتێ سندووقی ده نگه کان ده بران بۆ بنکه ی سه ره کی له ڕێگا به قودره تی قادر سندووقی زیاده ی ده هاته سه ر.

سێ هه م :خالێکی ترکه زۆرگرنگه و نابێ له یادبچێ ئه ویشه ێزی دارای یه ، هه رکه سێ یان حزبێک بیه وێ بێته ئه و مه یدانه پێویسته خاوه نی هێزێکی دارایی زۆر به هێز بێت بۆ ئێستا وبۆ داهاتوو، له به رئه وه ی له

کوردستان کاندیده که پێویستی به کڕینی ده نگ هه یه ئه ویش له ڕێی پیدانی پاره یان چه ک یان هه ر یارمه تیه کی

تربه تاک وه ک هاوولاتی یان سه ره ک هۆز که خه ڵک هانبده ن بک ده نگ دان به وکه سه، وه ک چوۆن یهک له ئه نامی باڵای حزبێک به هه زاران ملێۆن دۆلاری سه رف کرد بۆ هێنانه پێشه وه ی کوڕه که ی. به تایبه ت داهاتوو سه رۆکی هه ڵبژێردراو ئه گه ر پارتی نه بوو چۆن ده توانێ سه رۆکایه تی کوردستان بکات  و پارتی هاوکاری نه کا و کێشه ی بۆ دروست نه کا ، خۆ ئه گه ر پارتی پشتی تێکرد ئه وا سه رۆکایه تیه که ی شتێکی ڕه مزی ده بێت وه ك سه رۆک په رله مانی ئێستای کوردستان ، کێ ده زانی چ به ردێکی خستۆته سه ر ج به ردێ، هه ر خوریه ک ده رێسێ له وسه ره وه ده یکه نه وه به خوری بۆی.

چواره م : ئه وه ی که سه رۆک لێی بی باکه ئه وه یه که هه موار کردنه وه ی ده ستووره، ئه میش هه رچۆن          ده کرێت هه ر به قازانجی پارتی یه .دوای ئه وه ی یاساکه چه ند رۆژێک له مه وبه ر له لایه ن سه رۆکی هه رێمه وەله ژێرناوی

“یاسای ئامادەکردنی دەستوربۆ راپرسی “ئیمزاکرا؛به ڵام له سه رله به ری یاساکه دا وشه ی “هه موارکردن “یان

“پێداچوونه وە”بوونی نیه؛به ڵکو ئه وه ی هه یه ئه وه یه که ئه رکێکی ته کنیکی دیاری دەکات بۆئامادەکردنی پرۆژەکه بۆراپرسی.خۆ گه ررده ستکاریه کیش هه بێت ئه وه ته نها ڕتووشه کردنی یاساکه یه چونکه به پێی ئه ویاسایه ئه وه ی که ده کریت ته نها ده ستکاری زۆر که مه وجانکاریه له پرۆژەکه دابکرێت ته نهارتووشه و ئه وه ی که سوودمه نده ته نها پارتییه لێره ئه وه ی ده یه وێت پارتیه نه ک لایه نه کانیتر که دەخوازن هه مواری بکه ن یان سیستمی هه رێم له شێوەی عێراق بکه نه سیستمی په رله مانی، چونکه یاساکه کۆمه ڵێک به ربه ستی له به ردەم ئه گه ری هه موارکردندا داناوە،له به رامبه ردا رستێک کلیلی کڵۆمدانی به خشیوەته ئه ولایه نه ی که دەیه وێت دەرگاکانی هه موارکردن قفڵبدات.

-١-

پێنجه م: هێنانه وه ی هه ڵبژاردنی سه رۆک بۆ ناو په رله مان به م شێوه یه ی ئێستای به هه مان شێوه ژماره کورسیه کی زۆری ده ویت ئه ویش له ڕێگه ی ژماره ی کورسیه کانی فراکسیۆنی کاندید که خاوه نێتی له گه ڵ ژماره ی ئه وکورسیانه ی به ئیتلاف وڕێکه وتن به ده ستی ده هێنێت ئه مه ش بۆ خۆی گه مه یه که له نێوان پارتی ویه کێتی وگۆڕاندا ده کرێت به ئیتلاف له نێوان خۆیان وباقی ئه وحزبانه ی تر که ژماره یان بۆ ته واو ده که ن، لیره ش براوه که زۆر نزیکه له پارتی، ئیدی ئه کاته سه رپشکه کێ ده هینێته پێشه وه .

ده رئه نجامه کانی ئه م ده ستاوده ست نه کردنه چ ئاکامێکی بۆ سه ر سیسته می سیاسی کوردستان ده بیت له سه ر ئاستی ناوخۆ وده ره وه و چیش به سه ر ئاینده ی کوردستان ده هینیت، ئایا کوردستان به و شیوه یه ی ئیستا ئیتر به ڕێوه ده چێت ؟ ئایا هه ڵبژاردن نرخی ده مینێت یان ته نها گه مه و گاڵته جاری ده بێت.

له حاڵه تی یه که م ئه گه ر ده سه ڵات ده ستاو ده ستی نه کرد و سه رۆک نه گۆردرا ، ئیدی چ مانایه ک بۆ بوونی دیموکراسیه ت نامێنێت و ناکرێ بڵێین کوردستان به سیسته می دیموکراسی به ڕێوه ده چێت ، چونکه یه ک له پایه کانی دیموکراسی بریتیه له ده ستاوده ستکردنی ده سه ڵات و ڕه خساندنی مه جال بۆ کۆمه لانی خه ڵک تا بتوانن له به ڕێوه بردنی ووڵات به ژداربن له هه موو ئاسته کان، له پاش ته واوکردنی ماوه ی دیاریکراو له یاسا پیویسته ئه وبه رپرسیارێتی بگوازرێته وه به که سێکی تر به بێ ئه وه ی هیچ به ربه ستێک دابنرێ یان دروست بکرێت بۆ ئه م گواستنه وه یه.

به نه گۆڕینی ئه م ده سته ڵاته سیسته می به ڕێوه بردن له سه رئاستی ده ره وه نیشانه ی پرسیاری ده چێته سه روو ئه و ڕووه جوانه ی تا ئێستا هه مانه لێڵ ده بێت و له گه لێکی خاوه ن سیسته می دیموکراتیه وه ده بێته سیسته مێکی نادیموکرات چونکه له لایه ک دیموکراته بۆ ئه حزاب و به رقه راری ئازادی سیاسی به ڵام ئه م به رقه رایه ش ئاوا

نامێنێت به ڵکه وورده وورده ئه وئازادیه ش به ره و داگیرکردن و له قاڵب دان ده که ویت، ئه حزابێکی بێ ده سه ڵات و بێ ئیراده و بێ بڕیار ده بێت واته له کۆتایی ده بنه کارتۆنی وچه پڵه لێده ر بۆ پارتی سه رکرده

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام