هاوڵاتیان  بەرپرسن  چونکە   کۆمەڵگایەکى  دواکەوتوو  ئاغا و بەگ   دروست دەکات ،  کۆمەڵگایەکى   هۆشیار  و  پیشکەوتوو   دەسەڵاتێک  دروست دەکات  کە  خزمەتى   هاوڵاتیان  و  وڵات  و  نیشتیمانەکەى  بکات . هاوڵاتیانى  کوردستان  خۆیان  بونەتە   قەڵغانى  دەسەڵاتداران و دەیانپارێزن و  شانازى  بە  خزمەتکاریى  دەسەڵاتەوە  دەکەن ، دەسەڵاتدارانیش   لە  خەڵکە کەیان  تێگەشتون و ئەم  خەڵکە  دواکەوتووە  دەکەنە  قەڵغانێک  بۆ  درێژە  پێدانى  دەسەڵاتیان . وە  هەمیشە  جۆرە  سیاسەتێک  بەکار دێنن  بۆ  ئەوەى  بەردەوام  ئەم  جۆرە  خەڵکە دواکەوتوە   لە خۆیان  دوور  نەکەونەوە  . هەمیشە  دایاندەپڵۆسێنن  بۆ  ئەوەى  بەردەوەام  لە خزمەتى  خۆیاندا  بەکاری  بهێنن   ، خەڵکیش  خۆى پێى  قبوڵە ، چونکە  خەڵکەکە  خۆشەویستى  بۆ  دەسەڵاتداران  هەیە  و شانازى  پێوە دەکەن  کە  وێنەیان  لەگەڵ  بگرن .
هاوڵاتیانى کوردستان   بەردەوام  رەخنە و  گازندەیان   هەیە  بۆ  دەسەڵاتداران    بەڵام   ڕەخنە و  گازندەکانیان  هەمووى  هەوایەکە  و دەرى دەبڕن هیچى تر نیە  ،  لەبەر ئەوە  دەسەڵاتداران  هیچ لە  داواکارێکان  جێ بە جێ ناکات ،  چونکە  گەلەکەى  خۆیان  دەناسن  کە  ئەو  هاوڵاتیەى کە  رەخنە یان لێ دەگرێت   شەڕ دەکات  بۆ  ئەوەى   کە وێنەیەکى  لەگەڵ  بگرێت  وە ماچى بکات  و خۆى بە  قوربانى بکات .  هاوڵاتیان  بەردەوام  نمونەى  دەسەڵاتدارانى  ئەوروپا  دەهێننەوە  کە  چەند  بەخزمتن و   یاسا   سەروەرە  ، ئایا  بۆ  باسى  هاوڵاتیانى  ئەوروپا  ناکەن  کە  بچوکترین  هەڵە لە  دەسەڵاتداران  قبوڵ ناکەن  و  هۆشیارن  وە  هەر پارت و کەسایەتیەک   کە  دەیبەنە   دەسەڵات  ئەبێت  خزمەتکاریان  بێت  وە کارو بارى  ناوخۆ و دەروە  بۆ گەلەکەى   فەراهەم  بکات و وڵاتەکەى  لە ڕووى  ئابوورى و سیاسى و  پیشەسازى و کشتوکاڵ  بەرەو  پێشەوە  ببات  .  هەوڵاتیان  لە  کوردستان   حەقە ڕەخنە   لە خودى خۆیان بگرن  چونکە  دەسەڵاتداران   بە هۆى  هاوڵاتیەوە  دەسەڵاتدارە   و  دەبێت  هاوڵاتى  خزمەتى  دەسەڵاتداران  بکات  و کۆیلەیان بێت  بەمەش وڵات  بەرەو دواوە  دەبەن . تەنها  هۆشیان  لاى  ئەوەیە  کە خۆیان  چەند خۆش دەژین  .  میلەتێک  کە زۆرینەى  کۆیلەو  داردەستیانە  باکیان  لە  هیچ  خزمەتگوزاریەکى   هاوڵاتیان  نیە  .
ئەم جۆرە  حکومەتداریە   تەنها  هاوڵاتیان  خۆیان  بەرپرسن ،  بەر پرسێکى حکومەت  چەندها  هاوڵاتى  دەڕۆنە خزمەتى  و خزمەتێکى کۆیلانەى  دەکەن و  وا دەکەن  لەو بەرپرسە  کە  خۆى لێ بگۆڕیت  و دەسەڵاتەکەى  بۆ  خزمەتى  خۆى  بکار بێنێت  و  ڕێ ڕەوى حکومدارى   بەرپرسەکە  بگۆڕێت  بۆ  تاکەکەسى  خۆى  . لەبەر ئەوەى  هاوڵاتیان  هەتا بەم  شێوەیە  مەیلیان بۆ  کەسى  دەسەڵاتدار  هەبێت   چاوەڕێ  نەکات    کە  هەرێمەکەى   پێشکەوێت  و دەسەڵات  خزمەتى  هاوڵاتیان  بکات . هاوڵاتیان کە  پاڵەپەستۆ  بکەن  بۆ ئەوەى  کۆیلەیەتى خۆى بنوێنێت و وێنەیەکى  لەگەڵ  بگرێت ، نازانم سوودى ئەم وێنە گرتنە لە چى دایە  جگە لە بچوککردنەوەى  خۆى وەک  ژێردەستە و  زەلیلى و  کۆیلە بوون .  تاکە  کێشە  لە  کوردستان   دواکەوتویى  گەل  و  خەڵکە  . هەتا خەڵکى  چەپڵە  و وێنەیان  لەگەڵ بگرن   داهاتووى  کوردستان  دەکەوێتە  مەترسیەکى  گەورە، وە ئەگەر  بۆ  قۆناغى  خۆى  مەترسى  نەبێت   بۆ  نەوەى داهاتوو   ئەبێت   باجى  ئەم هەڵانە   بدوورنەوە .
نوسینى :: جوتیار کەمانگەر

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام