ئادەمیزاد هەرگیز
ئەو پەیکەرە نیە کە ناوێکیان لێ ناوە فڵان
من ئەبینم توێ لە دوای توێ دەکرێتەوە
بەرزونزم دەبێتەوە
شەپۆل ئەدا 
بەملا بەو لادا ئەکەوێ
تا هاوسەنگی بەدەست بێنێ و
لەنگەرەکەی بچەسپێنێ !
بەڵام بە زوویی تێ دەگات
نە دوورگەیە نەکەنارێ
نە شوێنەواری لەنگەرگایە بوونی نیە
چوون ئەو سەرنجی هەمیشە
لەدەرەوەیە !
بەڵام گەر تاکە جارێک بێت
چاودابخاو لەنگەر بهاوێتە ناو خۆی
ئەو کەنارە ناوازەیە بپشکنێ
کە چەند وەختە کەناری خستووە
بە خۆڕۆیی و بە ئاسانی
مرۆڤ ئەوکات
لەنگەردەگرێت
و ئەبێتە مرۆڤ و ناوی دەبێ .

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام