دابەزینی بەهای لیرەی تورکی ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، ئەمشەو کاتژمێر ١١:٠٣ خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان، یەک دۆلاری ئەمەریکی بە ٧.٠٩٨ لیرەی تورکی لە ئاڵوگۆری پێوەکرا.

داکشانی بەردەوام و زیاتری بەهای لیرەی تورکی، بەهۆی نیگەرانییەکانی بازرگانەکانی ناوچەکانی کیشوەری ئاسیا و زەریای هێمنە لە خراپتربوونی پەیوەندیەکانی ئەمەریکا-تورکیا.

لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، لیرەی تورکی سەدا ٤٠ ی بەهاکەی لە بازاری دراوەکانی جیهاندا لەدەستداوە، ئەوەش بەشێکی بەهۆی دەستوەردانی رەجەب تەیب ئەدۆغان لە ئابوری ئەو ولاتەدا، دوای بانگەشەی کەمکردنەوەی رێژەی سو لە بانقەکاندا، بەشیکی دیکەشی بەهۆی خراپبوونی پەیوەندیە دوقۆلایەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دوای ئەوە هات گفتوگۆی نێوان شاندێکی بەرپرسانی تورکیا و بەرپرسانی ئەمریکی شکستی هێنا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی قەشە برۆنسن و ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر دوو وەزیری تورکیای سەپاندووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام