مایکڵ ڕۆبن دەڵێت

“بارزانی بۆ واشەنتۆنیش هەر بەئەقڵی بنەماڵەیی هاتبوو و بەردەوامبوو مەسرور وکوڕە بچکۆلەکەی نوحیشی لەگەڵ دابوو و لە فڕۆکە خانەی ماریلاندیش هەر کوڕو کوڕەزاکانی خۆی چاوەڕێ یان دەکرد،بەمەش بارزانی پیشانی دا کە سەرۆکی خێڵە نەک سەرۆکی هەرێم یان دامەزراوەیەکی ڕەسمی ووڵات”، دسان دەڵێت”بارزانی بەساردو سڕی پێشوازی لێکراو فەرشی سووری بۆ ڕانەخراو تەنها فەرمانبەرێکی وەزارەتی دەرەوە بە ناوی برێت مک گۆرك بۆ کاروباری عێراق وئێران چوو بۆلای بۆ فرۆکەخانە،چونکە لە خشتەی ڕۆژانەی ئۆبامادا نەبوو، ئۆباما هاتە ئۆفیسەکەی جۆن بایدن لەوێ بارزانی دیت نەک ئەوەی لە ئۆفیسەکەی خۆی،پێشوازی لی بکات وکۆنگرەی ڕۆژنامەوانیشی لەگەڵ نەبەست”.

هەر لەم پەیوەندەوە دەیسان دەڵێت”هەروەها بارزانی بەڕاشکاوی لە جیاتی سەربەخۆیی بەڵێنی خۆی بۆ یەک پارچەیی عێراقی بە ئەمریکا دا لە کاتیکدا میدیاکانی پارتی پێشتر ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە بارزانی پرسی سەربەخۆیی لەگەڵ ئۆبامادا لە کۆشکی سپی تاوتوێ دەکات ،بەڵام لە ڕاستی دا باسی نەکرد و لێرەو لەوێ وە ک موزایەدەێکی سیاسی باسی سەربەخۆیی کوردستان دەکات،ئەو هوتێلەش کە بارزانی تێ دا دابەزیبوو فەرمی نەبوو هی میوانانی کۆشکی سپی نەبوو بەناوی هوتێل ریتز کارلتۆن هی کەرتی تایبەت بووبە پارە ئالای کوردستانیان لەسەر هەڵواسیبوو بەپێی ڕێکەوتنی هوتێلە کە لەگەڵیاندا،ڕاستی یەکەی ئەوەیە کە بارزانی لەوە دەترسێت ئەگەرمەسەلەی جیابوونەوەی کوردستان بوو بە ڕاست ودەوڵەتی کوردی ڕاگەینرا ،ئەوکاتە ئەو داهات و سامانەی بەهۆی پارەی نەوتەوە بە دەستی دەهێنێت واتە ئەیدزێت لە دەستی دەچێت،هەربۆیەش دەڵێم بارزانی وەک کوردێک هاتە ئەمریکا و وەک عێراقی یەک گەڕایەوە،هەروەها بارزانی و بایدن باسیان لە یارمەتی سەربازیەکان کردبوو بۆ هێزی پێشمەرگە بەرێکخستینی تەواو لەگەڵ حکومەتی عێراقداو هەروەها هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش بە تایبەتیش لەوەی پەیوەندی بە ڕزگارکردنی موسڵەوە هەیە”.

جگە لەم قسەوباسانەو بۆچونەکانی مایکل ڕۆبن،سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناو دانیشتنەکان پێی ڕاگەیاندین کە مەسعود بارزانی داوای لە ئەمریکێ کان و ئەوروپێ کان و بە دواشیدا ئوردن کردووە بۆدروست کرنی ناوچەیەکی پاراستن لە باکوری سووریا واتە ئەو سێ کانتۆنەی کە ئەمڕۆ کوردانی ڕۆژاوا وەک خۆسەری بەڕیوەی دەبەن وەک ئەوەی بۆ کوردەکانی عێراقیان دروست کرد واتە ناوچەیەکی پاراستن و دژەفڕێن ،ئەوکاتە هەموو ئاوارەکانی سووریایان لە ئوردن و تورکیا و کوردستانی باشوور دەبردە ئەوێ وئۆپۆزسیونی سووریشیان کە سەربە توورکان دەبردە ئەوی وبارو دۆخی ڕۆژاوایان تێک دەدا بەڵام ئەمریکا ڕازی نەبووە ودژبووە لە بەر ئەوەی توورکیا نیازی خەراپی هەیەو دەیەوی دوای ڕووخانی ئەسەد دەست بە سەر سووریادا بگرێت.

ئەمش هەموو ئامانجی سەفەرەکانی ئەم دوایی یەی بارزانی بووبۆ تێکدانی ئەوبەشەی کوردستا بە هاوکاری دەوڵەتی توورک بەڵام سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام