ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی ئێوە و لایەنگرانتان لە پارتی بۆ جیا بوونەوە؟؟ وە پارتێکی سیاسیتان بۆ خۆتان دروست کرد؟؟ بۆ ئەوەی تەنیا پارتی دزی نەکات و ئێوەش بدزن؟

جەلال تاڵەبانی لە ساڵانی چلەکاندا بووبە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان .گەنجترین و ووریاترین ئەندامی پارتی بوو زۆر بە خێرایی لە پلەکانی پارتیدا بەرزبووەوە.لەسەرەتاوە هەڵە و خواروخێچی لە پارتی و سەرکردەکەی بەرزانیدا دەبینێت.

تاڵەبانی هەرگیز نەیدەویست بەرزانی سەرکردەی کورد بکات ، چونکە وەک کابرایەکی ئەرزدار، فیوداڵ، ئاینی و ڕەجعی دەبینی کە هیچ جێگای باوەڕ نیە نەتەوە ببات بەڕێوە . بەڵام چاری نەبوو دەبوایە دوای بارزانی بکەوێت لەبەر دوو ھۆکار:

یەکەم کە ئەو زۆر گەنج بوو کە داوای سەرکردایەتی بکات ، دووەم تاڵەبانی ئەو تەجروبەو شەخسیاتەی بارزانی نەبوو.

ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال هەر لە زوەوە گیروگرفت و جیاوازیان هەبوو لەگەڵ بەرزانیدا وە جیابونەوەیان شتێکی ئاشکرابوو.

کارەساتێکی دڵتەزێن بوو ئەو جیابوونەوەیە، هیچ سودێکی نە بۆ گەلی کورد و نەبۆ خەباتی گەلی کورد نەبوو. دوژمن شەو و ڕۆژ بەدوای ئەوەدا دەگەڕان بێهێزیەک لە شۆڕشدا بدۆزنەوە و لەوێوە فشار بخەنە سەر شۆڕش و بیشکێنن.

کاتێک لایەنێکی بێهێزیان دەدۆزیەوە ئەوکاتە سیاسەتی دابەشکردن و دەست بەسەردا گرتن بەکارھات.جا ئەوکاتە دوژمن کردینی بە دوژمنی یەکتری وە دەسەڵات و پارەی خستە بەردەستی ئەو کەسانەی کە ئارەزووی دەسەڵات و پارەیان هەبوو ،وە وەک ئاشکرایە هەموومان حەزمان لە دەسەڵات و پارەیە.

من باوەڕم وایە کە ئەمە ڕاستیەکی تەڵخ و تاریک بوو کە سەرکردەکانی کورد خستیانە بەردەست دوژمن ، چۆن دەتوانین بەرامبەر بە دوژمن بجەنگین کاتێک ئێمە ناتوانین لەناو خۆماندا یەک گرین . وە ئەم جیابونەوەیە جیابونەوەی گەورەتر و گیروگرفتی قوڵتری بۆ کورد دروست کرد وەک جیابوونەوەی گۆڕان لە یەکێتی.

لە کۆندا ناوی بارزانی وەک ناوی خواوابووە، وە ئەوکەسەی کە ناوی بارزانی بهێنایە بەخراپە ئەوە وەک کافر لە قەڵەم ئەدرا وە ئەو کەسە حسابی دژ بە شۆڕشی بۆ دەکرا ،هەر وەک هەموو موسڵمانان ئەگەر ڕەخنە لە ئیسلام و پێغەمبەر بگریت بە کافرت حساب ئەکەن و دەبیت بە دوژمنی خوا!

بارزانی لەوەتەی هەیە هەروەک دەوڵەتی عێراقی پارە و هێزێکی زۆری تەرخان کردووە بۆ جاسوسی و کۆکردنەوەی زانیاری بەسەر نەتەوەی کوردەوە، ڕژێمێکی تیرۆری دامەزراند بە ناوی (پاراستن) لە (موخابەراتی)عێراقی خراپترە. بۆ لەناوبردنی ڕەخنەگرانی بارزانی.

خۆی کاپتنی پاپۆڕەکەیە تا ئێستا و ئازادە چۆنی دەوێت پاپۆڕەکە بەرێت بەڕێوە .

یەکێتی لە پارتی جیابۆوە

گۆڕان لە یەکێتی جیابۆوە

ئەوەی من لێی تێناگەم ئەوەیە ئایا جیابونەوەی ئەوان لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژیە وەک زۆربەی پارتیەکانی وڵاتانی تری دونیا؟یان لەسەر دەسەڵات و مۆنۆپۆلی کوردستانە؟

ئەستێرە کەریم

٣٠٠٧٢٠١٨

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام