ئەمریكا پشتیوانیی خۆپیشاندانەكانی عیراق دەكات و ئاشكرایدەكات، گەندەڵی مایەی نیگەرانیی واشنتۆنە.

هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیكردەوە، وڵاتەكەی پشتیوانیی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی چەند پارێزگایەكی عیراق دەكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا بەشێوەیەكی گشتیی پشتیوانی لە مافی عیراقییەكان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەكات.

وتیشی: بێگومان كاتێك دەبینن كێشەی نەبوونی ئاو و كارەبا هەیە، تێدەگەن بۆچی عیراقییەكان ناڕەزایی دەردەبڕن.

هیزەر ناوێرت ئاشكراشیكرد، واشنتن لەگەڵ حكومەتی عیراقدا لە پەیوەندیدایە و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوانیاندا هەیە سەبارەت بەو پرسانەی بەلای ئەمریكاوە مایەی نیگەرانین، لەوانە گەندەڵی.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام