بە تاوانی پێشێلكردنی یاسای هەڵبژاردن هەشت ساڵی دیكە زیندانیكردن بۆ پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیادكرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دادگای كۆریای باشوور ئەمڕۆ هەینی هەشت ساڵی دیكەی زیندانیكردنی بۆ پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیادكردووە.

سزادانی سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور بەتاوانی پێشێلكردنی یاسای هەڵبژاردن و بەهەدەردانی سامانی ئەو وڵاتە دێت.

پێشتریش پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی دوورخرایەوەو 24 ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای كۆریای باشوور دەبێت پارك گیون های، سەرۆكی پێشووی كۆریای باشوور زیاتر لە 30 ساڵە لە زینداندا بەسەر بەرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام