مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، دەرگاكانی دۆزەخ لەسەر عێراق دەكاتەوە.

محەممەد تەقی مودەریسی، یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعە لە عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، رووداوەكانی ئەمدواییە دەریانخست بۆشاییەك هەیە لە پەیوەندی نێوان گەل و ئەو دەزگایانەی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانیان لە ئەستۆدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بۆشاییەش رێگەی بە هەندێك كەسدا لاوازیی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی نەویستراو و ناشارستانی بقۆزنەوە.

ئەو مەرجەعەی شیعەكانی عێراق رەخنە لە لاوازیی كاری بەرپرسانی عێراق دەگرێت لە ڕووی دابینكردنی خزمەتگوزارییەوەو وتی، دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بەبێ پاساو، رەنگە دەرگاكانی دۆزەخ لەسەر وڵات بكاتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام