لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا په‌نا بۆ كاری توندوتیژی نه‌به‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ توڕه‌تر بن گوێ به‌داوای حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان بده‌ن، بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی باری ئه‌منیش حكومه‌ت نزیكه‌ی 30 هه‌زار هێزی ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باشوری عێراق ده‌كات.

تا دێت توڕه‌یی هاوڵاتیانی باشووری عێراق به‌رامبه‌ر خراپی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر ده‌بێت، هاوكات حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 30 هه‌زار هێزی ئه‌منی بۆ ڕێگریكردن له‌دروستبوونی كێشه‌ی ئه‌منی له‌خۆپیشاندانه‌كاندا، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ ده‌كات كه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تیادایه‌، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بی جه‌دید.

به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی، ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان په‌لبهاوێت بۆ تاڵانكردنی داموده‌زگا حكومیه‌كان، بۆیه‌ هێزێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باشور كراوه‌، له‌هه‌ندێك شاریش شه‌وان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان جگه‌ له‌وه‌ی پشكه‌ زۆره‌كه‌ی به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌وێت، هاوكات كێشه‌ سیاسییه‌كان‌و پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان هه‌یه‌.

ئه‌مجاره‌ ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی باشووری عێراق شوێنه‌ حكومیه‌كانی كردوه‌ته‌ ئامانج، شه‌وی ڕابردووش خۆپیشانده‌ران چوونه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لاوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام