بە بڕیاری حكومەتی عێراق هێزێكی تایبەتی رەوانەی بەسرە كراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر رووداوێك كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە رووبدات.

لەناو ئەو هێزانەی كە ڕەوانەی بەسرە كراوە هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان هەیە، كە سەر بە هێزی بەرپەرچ دانەوەی خێرایە، ئەركیان بەهانەوەچوونە لە هەڵمەتە ئەمنی و سەربازییەكاندا.

ئەفسەرێكی سەر بەهێزەكانی بەرپەرچ دانەوەی خێرا بە ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندووە، هێزێزەكە تایبەت بە بەرپەرچدانەوەی خێرا دەگاتە بەسرەو ئامادەی وەڵام دانەوەیەكی لەناكاون لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو.

ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق دەستی پێكردووە و لەرۆژی هەینیشەوە دوای پشتگیریكردنی داواكانی خۆپیشاندەران لەلایەن عەلی سیستانیەوە، خۆپیشاندانەكان فراوانتر بوون.

كەمێك بەر لە ئێستاش ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە خۆپیشاندانەكانی بەسرە دەستی پێكردووەتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام