چیت بۆ باس كەم،
ئەی قەلەندەری سەرشێت..
ئەی گەڕیدەی بێ په نا و بێ ناونیشان،
بەسەرهاتی كام جەلادی سەردەم و
ئەفسانەی كام خوداوەندی خوێنڕێژ!
چیت بۆ باس كەم؟
باسی ئەو كچانەی..
كه دەستی غەدری پیاوەكانی سوڵتان،
له ناوەڕاستی شەقامێكدا..
به بەرچاوی منداڵانی درۆزەكەرەوه
ڕۆحیان كێشان!
چیت بۆ باس كەم؟
لەتاو ئازاری گوناهەکانت تارمایی ( مێینەیەکی) کوژراو
بەنێو چاوی لا پەڕەی شیعرمەوە دیارەو
دەستی نزاو پاڕانەوە به رزده كاته وه
بۆ
ڕۆحی شیعرم !
باسی چیئ بکەم؟
باسی ئەو دیوارەی،
بە كه له سه ر هەڵچنراوه و
ناویان ناوە شوورەی شەرم!
یان حیکمەته كانی ئایین.
خۆ ئەم وڵاتی (گوڵعومەر)ە یەک ئازار
و
یەک قەهری نییە!
تۆ دەبینیت ئەم جەستە ماندووەی
گوڵعومەر،
لە هەزاران جێگەوە تنۆک تنۆک
خوێنی لێ دەچۆڕێ،
باسی چی بکەم؟
سه ربورده ی كا م خوێن ڕێژی
سەردەم
یان مێژووی ئەو كوورسیانەی
كه خوێنی جەستەمانی لێ دەتكێ
چی بكەین چی؟
كه ئیمه نەزانین كورسیش
وەك مرۆڤەكان مافیان هەیه..
هێندە بێ ڕەحم بووین
به ئەقڵی ژەنگەوه
كوورسیەكەی (پیرەمێرد) مان شكان!
بە کینەی کوردبوونەوە قەڵەمەکەی
( گۆران)مان
تووڕدایە نێو سەبەتەی عەگال
بەسەرێکی غەریبەوە
ئای چەند گوناهین
كه ناتوانین كوورسی (غه در ) تێك
بشكینین،
سەدان کوورسی ( ناودارمان) بۆ
دروست کردیت،،
کەچی سمێل زلەکانی ئەم سەردەمی
دیمۆکراسییە،
بەر بەرچاوی گشت چاوەکانی
نیشتمانەوە
هەر هەموویان وردوخاش کرد!
له وه ته ی هەین، خۆمان بە نەوەی
( ئادەم و حەوا ) دەزانین..
بەڵام پێم ناڵێیت ئەی غەدر، ئەم درۆ
گەورەیت لە کوێ هێناوە؟
ئێمە کەی نەوەی خۆڵ و خاکێکی
زمانزبرین؟
ئەی بیرت چوو بڵێێت کە ئێمە نەوەی
( ئه م دروشمه ین
بیری چا ك . ووته ی چا ك و كرداری
چا كین
ئەی نیشتمانی غەدر ددانی پیادا بنێ،
تاکەی ملوانكه ی ئه م غەدرە..
لە بەرۆکت نا كه یته وه
وا زەوی خەریکە دەمرێت و تۆش تازە
بە تازە
داوای سەربەخۆی دەکەیت!
گەر سەربەخۆی ئەو هەستە
شەڕانگێزەی ئایدیۆلۆژیا بێت
من گەرەکم نییە و
کانییەکی بێگەردی قەد شاخێک بەسە
بۆ خۆشی ژیان.
من شیعرم دەوێت، نەک چەقۆ.
ئەدەبم خۆشدەوێت، نەک ناپاکی.
قەڵەم دەپەرستم، نەک گیرفانی دزراو.
گوڕی شەهید ناسنامەی ئازادییمە
نەک سێبەری نەوت فرۆشان!
12/4/2016

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام