ئاژانسی گەردونی ناسا بڵاویكردەوە، لەم مانگەدا درێژترین مانگ گیرانی سەدەی 21 روودەدات و رەنگێكی سووری ناوازە مانگ دادەپۆشێت.

ئاژانسی گەردونی ناسا رایگەیاند، ئەم ڕووداوە گەردونییە بۆ ماوەی نزیكەی چوار كاتژمێر بەردەوام دەبێت و دیاردەی مانگی سور دەتوانرێت بۆ ماوەی یەك كاتژمێر و 43 خولەك ببینرێت.

دیاردەی مانگی سور كاتێك روودەدات كە زەوی دەبێتە بەربەدەست لەبەردەم گەیشتنی تیشكی خۆر بەسەر ڕووی مانگ، هەندێك لە تیشكی خۆر لەبەرگە هەوای زەویەوە دەردەچێت و دەبێتە هۆی بەخشینی رەنگێكی سوریی قاوەیی بە مانگ.

هەموو كەس ناتوانێت ئەم دیاردە گەردونیە ناوازە درێژخایەنە ببینێت، دانیشتوانی ئەفەریقا و ئاسیا و ئوسترالیا و ئەوروپا و نیوزلاند و ئەمەریكای باشور دەتوانن دیاردەی مانگیران ببین، بەڵام دانیشتوانی ئەمەریكای باكور لە بینینی ئەم دیارە گەردونیە جوانە بێبەش دەبن.

دیاردەی گەردونی مانگیران و مانگی سور لە 27 ی مانگی 7دا، واتا لەم مانگەدا، ڕوودەدات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام