ئەمڕۆ ھاوڵاتیانی مەکسیک ڕوویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، و بەپێی راپرسییەکان پێدەچێت کاندیدێکی چەپڕەو سەرکەوتووبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکان، ئەندرێ مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر، تەمەن ٦٤ ساڵ، سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری مەکسیکۆسیتی پایتەخت، لەپێش ڕکابەرەکانی دیکەوەیە.

ئەگەر لۆپێز ئۆبرادۆر بتوانێت سەربکەوێت بەسەر پارتی دەسەڵاتداری پارتی دەستووریی شۆڕشگێردان ئەوا دەبێتە یەکەمین چەپڕەو کە سەرۆکایەتی  مەکسیک لەماوەی چەندین دەیەدا بگرێتەدەست.

لۆپێز پێشتر لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٢ دا خۆی کاندید کردووە، و لۆپێز خۆی بە تاکە کەس دادەنێت کە بتوانێت وڵاتەکەی لە بەرزبوونەوەی ئاستەکانی تاوان- بەتایبەت باندەکانی مادە ھۆشبەرەکان- و گەشەی ئابووری سست ڕزگاربکات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام