واتا بەدرێژایی ئەو هەزارو ئەوەندە ساڵە ،عەقڵی ئەو جۆرانە لە مرۆڤی کورد بایی یەک زەڕرە گەشەی نەکردووە . هەرگیز ئەو عەقڵە دۆگمایە پرسیارێکی لەناخی خۆیدا نەوروژاندووە ، بڵێت بەس نییە خادمی !! ئەم عەقڵە هێندە چەق بەستووە خۆی پێ ڕاستە کەخادم و کۆیلەیە . پێی وایە ڕێگای بەهەشت و حۆری و غیلمان بە خادمیدا تێ دەپەڕێت . خادیم و نۆکەریش بۆ کێ بۆ خە لیفە تورک ، عەرەب ، فارس . دواجار خادمیەکەی کورد دەکەوێتە خانەی سود گەیاندن بەئەوانەی خادمی قبوڵ ناکەن .خەلیفەیی یان ژیانی سوڵتانی نەبێت . بێگومان ئەوانیش هەر چاوەڕێی حۆری غیلمانی ئەو دنیاو شرابا طهوران. بەڵام لەم دنیاش خادیمیان ڕەفزە . بۆیە ئێمە کەشانمان هەڵی دەگرێت خادیمی ! ئەم دنیامان لەدەست چووە بێگومان لەودنیاش خەلیفەو سوڵتانەکان دەکەونە سکاڵا کردن لەسەرمان ، ئەو دنیاشمان لەدەست دەچێت . ئیتر ئێمە کوردی لەهەردوو دنیا بووین . ئەویش تەنها بەهۆی غیابی عەقڵەوە . ئەمەدەچێتە بابی خیانەت لەهەردوو دنیا . یەکێکی تر لەوهۆکارانەی بەدرێژایی ئەو هەزا ران ساڵە کە بەخادیمی ماینەوە . کورت بینی ،خۆخۆری ،دەسەڵاتخوازی ، پارە پەرستی ،درۆزنی ، وابەستەبوون بەدوژمنان و داگیرکەران . بەکورتیەکەی خیانەت لەسەر خیانەت . ئێستاش وەک ئەو هەزاران ساڵەی ڕابردوو خائین و خائین زادە یەک زەڕرە عەقڵیان دژبە خیانەتکاری پێچەوانە نەبۆتەوە . تەنها لەپێناو تیکەیەکی چەورو سێکسێکی ناسکی ئەم دنیا . بۆیە ئەم تاقمەش ڕووڕەشی ئەم دنیاو ئەودنیاشن . بەهۆی ئەو دووتاقمە خائینە ڕوو ڕەشەوە وە بەملیۆنان مرۆڤی کوردی خاوەن عەقڵ و هۆش و خۆنەویست و دڵسۆز . هەوڵ و ماندوبونیان و قوربانیەکانیان و خەباتیان تائێستا بەئاکام نەگەیشتووە بەتەواوی . ئەو دوو تاقمە خۆپەرستە ،ملهوڕە ، چەتەیە . بەربەستی هەرە گەورەن بەر لەداگیرکەران . لەئێستادا هەردووتاقم هەریەکەو بەشێوازەکەی خۆی زۆر بەچڕی لەهەوڵی سەرخستنی خەلیفەدان یەکێک سفرەی بۆ ڕادەخاو پێشوازی لێ دەکات، چاوساغ و بەشداری لەشکرە هەمەجیەکەیەتی. ئەویتریان پیرۆزبایی هەڵبژاردنە ساختەو تەزویرەکەی لێ دەکات . خۆی وەکو خادمی بەرقاپی نیشان دەدات . بەنەمانی ئەم دووتاقمە قۆناغی خادمی و کۆیلایەتی نامێنێت کوردی ئازادو دیموکراتی خواز دەئافرێت . کەئەخلاق و سیاسەت پێکەوە گرێ دەدات .
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام