سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی کۆچبەرانەوە گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕی سێ ملیار یۆرۆش، وەک پشتیوانی بۆ کۆچبەرانی سوریا دەدەن بە تورکیا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکیا بڵاویکردەوە، پاش کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە لە برۆکسل-ی پایتەختی بەلژیکا بەڕێوەچوو، تیایدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەنتەری نوێی کۆچبەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەنەوە.

وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت، لەڕێگاى ئه‌و سه‌نته‌رەوە پەنابەری یاسایی و نایاسایی لە یەکتر جیابکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر نایاسایی بن بیاننێرنەوە وڵاتی خۆیان.

سەرکردەی ٢٨وڵاتەکە ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی سنورەکان و زیادکردنی هاوکاری دارایی بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەفریقای باکور.

یەکێتییەکە بڕیاریشیداوە وەک پشتیوانییەکی دارایی بۆ کۆچبەرانی سوریا بۆ جاری دووەم بڕی سێ ملیار یۆرۆ بداتە تورکیا.

لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، پێویستە بەپەلە هەوڵەکان زیادبکرێن بۆ ڕێگەگرتن لە دروستکردنی ڕێگەی نوێی دەریایی یان وشکانی بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام