هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی، ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران لێدوانێكی هاوبه‌شیان دا و ئاماژه‌ بەوە دەکەن، ڕاپۆرتێك ئاشكرا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگەیاند به‌هۆی ساخته‌كارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ و ، ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی ده‌درێن و دوورن له‌ ڕاستی. هێشتا ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ستی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.

په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند”سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌نێو هه‌لومه‌رجی نایه‌كسان و نادادپه‌روه‌رانه‌دا له‌ زیندانه‌وه‌ كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا”.

ئه‌مه‌ش به‌بڕواى بوڵدان، ده‌ریده‌خات كه‌ گه‌ل باوه‌ڕی پێی هه‌یه‌ و خۆشیان ده‌وێت و ده‌نگه‌كانیشی زیاتر له‌و ده‌نگانه‌ن كه‌ ئاشكراكراون، له‌ دوای ئه‌م ئه‌نجامه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ ده‌میرتاش ئازاد بكرێت.

بووڵدان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ ده‌سته‌ به‌رپرسیاره‌كانی خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی مافی ده‌نگدان و ئه‌و “فشار و زۆردارییانه‌ی كه‌ كراون”، ڕاپۆرتێك بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و سیاسه‌تی خۆیان بۆ داهاتوو ئاشكرا ده‌كه‌ن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام