پارتى دیموكراتى گه‌لان، (هه‌ده‌په‌) به‌ربه‌ستى سه‌دا ١٠ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركیاى تێپه‌ڕاند.

به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ توركیا، پارتى دیموكراتى گه‌لان، هه‌ده‌په‌، له‌ ١١ شارى باكورى كوردستان پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ ده‌ستهێناوه‌و له‌ چوار شاریش دووه‌مه‌.

به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى تا ئێستا به‌ ده‌ست هاتوون هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ردوو گه‌وره‌شارى ئه‌سته‌نبوڵ و ئیزمیر، هه‌ده‌په‌ پله‌ى سێهه‌مى به‌ده‌ست هێناوه‌.

هه‌ده‌په‌ له‌ شاره‌كانى، هه‌كارى، وان، ئاگرى، شرناخ، ماردین، سیرت، باتمان، ئامه‌د، دێرسم، ئیغدیر، موش، پله‌ى یه‌كه‌مى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ده‌ستهێناوه‌.

هاوكات هه‌ده‌په‌، له‌ قارس، بینگۆل، ئورفه‌، ئادیه‌مان پله‌ى دووه‌مى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام