ئەمڕۆ ٢٥ ئایار سەرچاوە هەواڵییەکان ناوخۆییەکانی چین بلاویانکردەوە، پیاوێکی چینی دوای ٢٩ ساڵ لە ونبوونی بە دایکی شاد دەبێتەوە.
سایتی هواشانگ دەیلی چین بڵاویکردەوە، ئەو پیاوە کە ناوی نەهاتووە لە ساڵی ١٩٨٦ دا کە تەمەنی هەشت ساڵان دەبێت، لە وێستگەیەکی شەمەندەفەردا لە پارێزگای شانخی هەرێمی زیانگ وندەبێت.
نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ئەو پیاوەی ئێستا و ئەو منداڵە هەشت ساڵەی ئەو کاتە، دوای ئەوەی سواری یەکێک لە فارغۆنەکانی شەمەندەفەرەکە دەبێت، دوای چەند کاتژمێرێک بە تەنیا دەگاتە پارێزگای سیچوان، کە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە شارەکەی خۆیەوە دوورە.
بەگوێرەی هەواڵەکە دوای چوار ڕۆژ خێزانێک لە گوندی قو لەو شارە دەیدۆزنەوە و دەیبەنە لای خۆیان و ناوێکی نوێی لێدەنێن.
ئێستایش دوای ٢٩ ساڵ ئەو پیاوە بڕێکی کەم لە ژیانی پێش ونبوونی لە بیرماوە، بە شێوەیەک تەنیا ناوی دایکی و مامی و شارەکەیی لەبیرماوە.
ئەم پیاوە لە ڕۆژی جیهانی دایکدا لەڕێگای وێبسایتی نوسینگەی ئاسایشی گشتی هەرێمی زیانگەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە، کە تیایدا باسی چۆنیەتی و کاتی ونبوونی خۆیی کردووە. بەپێی سایتی (هواشانگ دەیلی) چینیش لە پەیامەکەدا ئەو پیاوە وتوویەتی کە ئەو دایکی لێ ونبووە و هیواخوازە کە پۆلیس لە دۆزینەوەیدا هاوکاری بکات.
دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەش ڕاستەوخۆ دەستیان بە گەڕان و بەدواداچوون کردووە، دوای ١٠ ڕۆژ لە بەدواداچوون دایکی کوڕەکە دەدۆزنەوە، ئەمەش دوای نیشاندانی وێنەیەکی ئەو پیاوە لە تەمەنی لاویدا یەکسەر دایکەکە دەیناسێتەوە.

لەئێستادا دایکەکە تەمەنی ٦٣ ساڵە و دەڵێت: ”پێم وابوو کە هەرگیز منداڵەکەم لەم ژیانەدا نابینمەوە”. کوڕەکەیشی وتی “پێشتر بیری لە گەڕان بەدوای دایکیدا کردووەتەوە بەڵام دودڵ دەبێت لەوەی کە ئەو خانەوادەیەی کە بەخێویانکردووە نیگەرانبن”.

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام