ئەو خەم ساردی و بێ پەرواییەی گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان . حکومەتی ناوەندی و پەرلەمانی عێراق هەیانە بەرامبەر ئەو داگیرکاریەی فاشیزمی ئاکەپەیی ئەردۆگانی . زۆر مەترسیدارە .
ئەمانە نەوەی مەغۆلە تورکەکانی قەفقاسیان . کەلەدڕندەییدا هاوشێوەیان مەگەر تەتەرەکان بوبێت . ئەمانە نەوەی سوڵتانە عوسمانیەکانن ،کە لەسەر دەسەڵات بەهەزارانیان بەدڕندانە ترین شێوە کوشتووە لە کوڕ ، کوڕەزا ، برا برازا ، مام ئامۆزا ، کچ کچە زاو خزمی نزیک و دووریان ، دەست و دائیرەکانیان مەئمورەکانیان . هەتا خێڵە کوردەکان کەهاوکاریان بوون نەبواردووە لەکوشتن . کەس لە دەستی ئەو دڕندانە ڕزگاری نەبووە . ئیتر ئێوەی خیانەتکار ، ئێوەی بێ هەڵوێست و بێدەنگ .لەئاست ئەم داگیرکاریە ئەتانەوێت بێ زیان دەرچن . سەری ئێوەش دەپەڕێینن ئەوانە بێ ئەمەک و بێ سفەتن . مێژوو شاهیدی ئەوڕەفتارانەیانە.

گەر موسڵ و مەخمورو کەرکوک داگیربکات تورکیا هەموو دەوڵەت و گەلانی عەرەبی فارسی کوری . ئیخوانیە تورکەکانی پێ دەرناکرێت . ئەوسا ئێران و عێراقیش ، بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو ئەوروپاش دەکەوێتە مەترسیەوە . بەسەدان هەزار تیرۆریستی تورکی قەفقاسی لەوشارانە نیشتەجێ دەکات . عێراق ،ئێران ، ئەمەریکا ،ئەوروپا . دەوڵەتانی عەرەبی بەتایبەتی میصرو ئوردن و کەنداوییەکان . ئەبێت بزانن ئەم هێرشە دڕندانەیە تەنها بۆسەر کوردی ئازادو بەئەخلاق تەنها بۆسەر پەکەکەو هاوفکرەکانی نییە .

ئەم داگیرکاریە دوور مەودایە . بەهۆی شاردنەوەی ئامانجەسەرەکیەکانی .کورت کردنەوەی لەقەندیل و پەکەکەدا . بێ ئاگایی یان بێ دەربەستی هەموو جیهانی خوڵقا ندووە . بۆیە پێویستە بەرلەوەی ئامانجە گڵاوو شاراوەکان هەنگاو بەهەنگاو بێتە دی هەموو جیهان لەنەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژ بەم داگیرکاریە هەڵوێستی توند وەربگرن .

مەترسی بۆسەرهەموتانە . ئەم لەشکرکێشیە ، جگە لەڕەهەندی سیاسی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی ،کەلتووری ، ڕەهەندو باگراوندێکی مێژوویی هەیە ، کە خۆی دەبینێتەوە لە زیندوو کردنەوەی شانازیە مێژووییە فراوان خوازیەکانی سوڵتانە یەک لەدوای یەکەکانی عوسمانیەکان .

عێراق و حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات . دۆسیەی داگیرکاری ئەردۆگانی سوڵتانی عوسمانیە تازەکان ببنە هەموو جێگایەکی پەیوەندیدار . خاک و ئاسایشی ئاوی کوردستان و هەموو عێراق لەمەترسیدایە . پەکەکە بیانووە ئامانجەکان زۆر لەوە گەورەترو قوڵترو مەترسیدار ترن


mamosta Ibrahim
مامۆستا ئیبراهیم
تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام