ئایا تورکیا دەگاتە قەندیل؟ ئەم پرسیارە سەری زۆرکەسی قاڵ کردوە، بەخودی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەتی تورکیاشەوە، تورکیا باش دەزانێ نەک ناگات بەقەندیل و ناشتوانێ ئەو جەنگەی لە باکور و خۆرئاوای کوردستان بەرێوەی دەبات، لەخودی قەندیلیش بەرێوەی ببات، چونکە قەندیل ئەمرۆ چەقی ململانێی نێوان وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی هەرێمییە، سەرەرای ئەوەی کە قەندیل دەبێتە چەقە هێزی یەکلاکەرەوەی بەرژەوەندی باڵای هێزەکانە.
ئەمرۆ قەندیل بۆ دۆست و دووژمن مەڵبەندێکە چاویان لەسەرە، وەک زەمەنی پێشوونیە، چالاکیە دوای چەند ساڵێک بگەنە دەمی شۆرشگێرانی ئەو سەری جیهان، بەڵکو ئێستا بەیەک کلیک سەرجەم چالکیەکانی یەکتری دەبینن، بۆیە قەندیل ئەمرۆ ناوەندێکە تەواوی شۆرشگێرانی جیهان چاویان لەسەریەتی، چاویان لەسەریەتی بۆ ئەوەی بزانن وڵاتانی جیهان چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات؟ بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن، خۆیان لە چوارچیوەی سستەمی نوێدا بەرامبەر بە بەرژەوەندی خوازی جیهانی خۆیان رێکبخەنەوە، ئەگەر باش مامەڵەی لەگەڵدا کرا دوای جەنگی شەری رێکخراوی تیرۆرستی جیهانی، یاخود رادەستی  تورکیا کران و نامرۆڤانە مامەڵایان لە گەڵداکرا. ئەوانیش بەدوای بەدیلدا دەگەرێن، بۆیە بۆ وڵاتانی زلهێز دەبێتە هۆی لەدەستدانی دەستکەوتی گەورە، ئەوەش ئەوان ناچار دەکات دەست بەرداری pkk و قەندیل نەبن. تاوەکو متمانە بەرامبەر بەشۆرشگێرانی جیهان لەدەست نەدەن.
بۆیە ئەمرۆ قەندیل پارێزەری گەورەی سەرمایەداریە، بەوەنیە شاخێکی سەختە، بەڵام ناوەندی کەوتنی شارستانیەتی سەرمایەداریی و مانەوەیەتی، بۆیە ئەمریکا لە دوای باڵادەست کردنی سەرمایەیەتی، لە کوێ سەرمایەی لە گەردابێ لەوێ هەموو شتێ دەسووتێنی لە پێناویدا، بەڵام ئەمرۆ تورکیا سەرمایەی ئەمریکای بەباشی نەخستۆتەگەر، هەرئەوەشە وایکردوە ئەمریکا رێگا نەدات دەستی تورکیا بگات بەقەندیل و گەریلاکان لە ناوببات، ئەگەر راستەوخۆش بەشدار نەبێت لە وەستاندنی تورکیا، ئەوا ناراستەوخۆ لە رێگای چەکی پێشکەوتوەوە تورکیا دەوەستێنێ.
هەروەها بەرەی روسیش متمانەی تەواوی بەتورکیا نیە، چونکە تورکیا بەدوای هەژموونی خۆیدادەگەرێت، بۆیە ئەوانیش رێگا نادەن تورکیا باڵادەستبێت، بەتایبەت ئێران کە لەسەر مەزهەبی شیعەیە، بەباڵادەست بوونی تورکیا جیهانی شێعە کە ئێستا خەریکە هەژموونی خۆی بەسەر سونەدا دەسەپێنێ پێگەکەی دەکەوێتە لاوازی بۆیە لەئێستادا هەرچەندە هەردوو وڵات لەسەر کێشەی کورد هاو هەڵوێستن، بەڵام لەسەر سیاسەتی مەزهەب گەرای و هەژموونی باڵادەستیان ناکۆکن، ئەوەش کاریگەری خراپ لەسەر ئابووری ئێران دروست دەکات بۆیە ئێرانیش رازی بوونی بۆلێدانی قەندیل رەت دەکاتەوە دژی دەوەستێتەوە، سەرەرای ململانێ ئایدۆلۆژیان ئەوا قەندیل دەبێتە مەڵبەنێکی مەترسی بۆ سەر ئەمنی قەومی ئێران، بۆیە لێرەشدا ئیران رێگا نادات بۆ کەوتنی قەندیل سەرەرای ئەوای نایەوێ تورکیا بە ئاسودەی پشوبدات.
سەرای ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستانیش قەندیل وەک هەرێمی سێیەم دەردەکەوێ، سیاسەتی بەڕێوەبردنی جیاوازە، بەڵام بۆتە شوێنێکی ئارام بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەشێک لە هێزەکانی هەرێمی کوردستان دژی مانەوەی گەریلاکانن لەقەندیل، ئەوەش چەندە لە بەرژەوەندی دەوڵەتانی داگیرکەری تورکە، دوو هێندە بۆ مانەوەی خۆیان نایانەوێ pkk بەقەندیلەوە بمێنێتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە مەرسیەکانی قەندیل بۆ سەر هەرێم درێژە بە گەندەڵیەکانی خۆیان بدەن. بۆیە سەرای ئەوەی مەڵبەندێکی بەهێزی مانەوە و پارێزەرێکی بەهێزۆ بۆ پاراستنی ئارامی باشوو، بەڵام ناوەندێکی سەختە، بۆیە گەریلاکان تا دوا نەفەس شەری مانەوەی تیادا دەکەن، وانەی نوێ دەدەنە تورکیا.
قەندیل و pkk لەوە دەچون وا بەم ئاسانیە بکەون، نەک ناکەون بەڵکو دارێژەری سیستەمی نوێی تورکیا و خۆرهەڵاتی ناوینە، بۆیە دەبیت pkk ئەو راستیە بزانێت و بەسیاسەتی خۆشیدا بچێتەوە، ئەمرۆ خۆی تەنها لەقەندیل نیە، بەڵکو پاشخان بەندی تەواوی شۆرشگێرانی جیهانە، هەمووان چاویان لەسەریەتی و چاوەڕوانی مانەوە و مردنی ئەم هێزەن، بەدەستی دۆست و دووژمن، بۆیە پێویستە بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو و وەرگەرانی سیاستی دۆستکانی پێویستە بۆ مانەوەی شوێنێکی ئارامی هەبێت. لە ناوچونی pkk چەندە بۆ دۆزی کورد لە باکور زیانێکی مەزنە بۆ پارچەکانی تری کوردستان دوو ئەوەندە زیانێکی مەزنە، بۆ وڵاتانی دراوسێش سێ ئەوەندە، هەرچەندە کەوتنی قەندیل کارێکی قورسە، بەڵام مانەوەی pkk بۆ هیزەکانی باشور بەتایبەت بەرەی نارازی سەرکەوتنیان شتێکی گەورەیە،
بەکەوتنی pkk و قەندیل  لە باشور و خۆرئاوا دۆزی کورد دەکەوێ، بەلام بەدڵنیایی دۆزی کورد لە باکور بەرەو سەرکەوتن دەروات، چونکە لەوێ ئیرادە هەیە، لەوێ شیشی زیندانەکان لە بەردەم ئیرادەی تاکی کوردا دەتوێنەوە، ئەوە بۆ خۆرئاواش هەر راستە، بەڵام لە باشور ئیرادە لەبەردەم پارەدا لە چۆکدایە. بۆ یە قەندیل ناکەوێ ئەوانەی خەیاڵ پلاوی بە کەوتنی قەندیلەوە دەکەن، هێشتا تێنەگەیشتوون. تورکیاش هەرگیز ناگاتە قەندیل.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام