سەیركەن ئێوە چەند خاڵین لە نیشتمان و چەند پڕن لە خیانەت

ئەوا ئێستا نەتەوەیەك هەڵساوەتە سەرپێ‌ و بەقەد بەرزاییەكانی قەندیل هاوار دەكات

وا ئێستا دایكانی وڵات پڕ بە سەرپۆشەكانیان هاوار دەكەن ( كۆبانی ناكەوێ‌ و هەدەپە سەردەكەوێ‌ )

وا ئێستا كورد خەریكە لەسەر لاپەڕەكانی مێژوو سەركەوتنی بۆ قۆناغێكی نوێ‌ دەنوسێتەوە .

ئێوەش دەبنە پاژنە هەڵكێشی ئەردۆغان

ئای ئێوە چەند خاڵین لە نیشتمان

…………………………………………………………………………

وتا ئێستا سمبولی هەدەپە لە ئامادەوە زریانێك بەرەو ئەنقەرە هەڵدەكات

هیلالی كوردی , مەهاباد و سنە  دەبستێتەوە بە قامیشلۆ وسلێمانیەوە

وا ئێستا كۆبانی دەبێتە دڵ , بۆ هەر كوردێك لە هەركوێیەكی دنیا بێت

وا ئێستا هەدەپە دەبێتە قۆناغێكی زیون و سەراپای ئاسمانمان پڕ دەكات لە ئەستێرەی بەرخودان .

كەچی ئێوە …ئەی شڤانەكان و خێڵەكانی باشور , دەبنە ڕمی سەر سەنگی نیشتمان .

ئای ئێوە چەند پڕن لە خیانەت و چۆن دەبنە كلێنكسلی سەر ئاودەستەكانی دوژمنان

………………………………………………………………………………

نیشتمان دەبێتە دڵی زەوی , دەبێتە سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی غەدرێكی مێژووی و جوگرافی

وا ئێستا سیڤەر و لۆزان لە ئیمرالیەوە هەڵدەوشێتەوە

ئێستا كورد لەوە گەشتوە كە دینی خوا بۆ بە كویلە بونی ئێمە بەكار بهێنن

خودا خۆی دەزانێ‌ , ئێمە موسڵمانین یان ئەردوغان , كە قورئان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەكار بهێنێ‌ .

كەچی قورئان خوێنەكانی خۆمان دین دەبەنەوە سەر مێزی ئەردۆغان

ئای ئێوە چەند پڕن لە شەیتان و چەند خاڵین لە ڕەحمان .

…………………………………………….

ئا لێرەدا ئەو مێژوە ڕادەگرین , كە سەركردەتان زیندانی كرد , پێتان وا بێت نیشتمان دەخزێننە  ئیمرالیەوە .

ئەوەتا سەر بانی هەر ماڵیكمان..هەر كوچە و كوڵان و شەقامێكمان , خۆیان دەبنە سەركردە .

خۆفرۆشانیش دادی ئێوە نادات …ئای چەند ناشیرینن لای نیشتمان .

………………………………………………………………………….

ئێوە بە دەمامكی دینەوە دەتانوێ‌ مێژوو دوبارە بكەنەوە

ئێمە لە دەرگای ئێستەوە دێنە دەرێ‌ .

كەچی مەلا سورەكانی خۆمان بەیعەت بە خیانەت دەدەن .

ئای ئێوە چەند خاڵین لە ئیمان و چەند پڕن لە خیانەت

…………………………………………………………..

چی تر هەر یەكێكمان هەپەدەین و گۆڕانیەكانی ئەحمەد كایا دەڵێینەوە .

ئەوەتا.. 53 سەركردەكەی شێخ سەعیدی پیران , زیندوو دەبنەوە و دەبنە كاندیدی هەپەدە .

ئەوەتا.. لە ئاراراتەوە( خۆیبون ) بەڕێوەیە بۆ ئامەد… بۆ دیار بەكر

پڕن لە پەیام… بۆ گرتوخانەی ئیمرالی

كەچی تاتڵیسەكانی ئێوە دەبنە حوشتری بیابان … ئای ئێوە چەند پڕن لە خۆفرۆشی

………………………………………………………………………..

سید رەزا لە ڕاپەڕینی دەرسیمەوە , دێتەوە و پەیامەكی هەدەپەی پێیە

(ئابی دۆغان )ەكەی دەرسیم , هەر ئەردۆغانەكەی ئێستەیە

ئەحسان نوری پاشا دەبێتە دەمیرتاش و بایدەمیر

ئای نیشتمان چەند جوانە بە كوڕانی نەبەردەوە .

………………………………………………..

ئەمە قۆناغی لە دایك بونێكی نوێیە

لێرەوە چی تر , كە سەركردە شەهید دەكرێ‌ , نیشتمان بە پێوە دەوەستێت

لێرەوە كە سەركردە دەخەنە زیندانەوە ,  نیشتمان باڵ دەگرێ‌

لێرەوە كە سەركردە دەگرن , سەركردەكانی تر دەبنە ڕابەر

ئەوەتا خەباتی چەكی قەندیلمان كردە خەباتی سیاسی ناو نیشتمان

ئەوەتا قەندیل و دیار بەكر ..دەستێك تفەنگ و دەستێك پەیامی سیاسی

دەبنە سەرەتایەك بۆ بونمان .. بۆ مانەوەمان

ئای نیشتمان چەند گەورەی لە دڵماند

……………………………………………………………….

لێرەوە ناهێلێن خیانەت دیواری مێژوو ببڕێت و بێتە ئێستامانەوە

گەر دۆینی جاشەكانی ئەردوگان ..زۆڵە كوردەكان …خۆفرۆشەكان

نیشتمانیان فرۆشتبێت بە پێكی سەر مێزەكان

ئەوا ئێستا دەچنەوە بەردەم دادگای نیشتمان .

هەڵەبجە دەبێتە رقێكی قورس…. بۆ شڤانەكان

چی تر ئێمە دەستورەكەتان دەبینەوە ناو هەنگڵی ئەتاتورك

………………………………………………………………

خۆفرۆشەكانی نیشتمان

ئێوە چەند پڕن لە خیانەت و چەند خاڵین لە بەها

كاتێك دەبنە خەندەی سەر لێوی ئەردوگان ..چەند بێزەونن لای نیشتمان

كاتێك پشت دەكەنە كورد و ڕوی ڕەشتان لە دوژمن

خیانەتان لیدەڕژێ‌ و دەچنە بەردەم تفەكانی نیشتمان

ئێوە چەند ناشیرینن

كاتێك دەبنە وێنەی ئەردۆگان ..دەبنە جرجی ناو زێرابەكانی كوردستان

ئێوە نیشتیمان فرَیتان دەداتە ناو زبڵدانی میژوەوە

ڕەوتی ئەم شۆڕشە بەهارێكە و پڕە لە سمبولی هەزاران ڕەنگ

ئێوەی خەڵوز ئاسا دیوی ڕەشی خیانەتن

چەند خاڵین لە ڕەنگە جوانەكانی كوردستان

……………………………………………………

شۆڕش بەڕێوەیە… تا دەگاتە سەر نەخشەی پڕۆژەكانی گاپ

ئازادی بەڕێوەیە… تا دەگاتە سەر بۆریەكانی تاناب

فڕین بەڕێوەیە……. لە كۆبانیەوە بۆ دیار بەركر

چی تر هەنگاوی ئێوە زۆر كورترە لە هەنگاوی ئازادی

باڵاتان زۆر قەزەمترە لە باَڵای كوردستان

ئێوە چەند خاڵین لە نیشتمان و چەند پڕن لە خیانەت …..

كاتێك دەبێنن

نیشتمان هاوار دەكات…. كۆبانی ناكەوێ‌ …..هەدەپە سەردەكەوێ‌ .

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام