نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، كۆبوونەوەی لوتكە لەگەڵ كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور “پێشكەوتنی زۆری” بەدەستهێناوە.

ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ هیواكانی زیاتركرد بۆ كۆتایی پێهێنان بە چەقبەستنی دانوستانە ئەتۆمییەكان لە نیمچەدورگەی كۆریا.

ئەمڕۆ كاتژمێر 9:40 خولەك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بوو بە 76.72 دۆلار و 26 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس بووبە 66.42 دۆلار و 32 سەنت بەرزبووەوە.

جگە لە كۆبوونەوەی لوتكەی سینگاپور، بەرزی خواست و رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپێك-ەوە لەهۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن لەبازارەكانی جیهاندا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام