دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەی یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەی نێوانیان رێككەوتنی لێكتێگەیشتن-یان واژۆ كرد.

پێش واژۆكردنی رێككەوتنی لێكتێگەیشتن دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرهەمی ئەو رێككەوتنە دەبینن.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەنجامی كۆبوونەوەكە لەسەروی پێشبینییەكانەوە بوو، گۆڕانكاری گەورە لەپەیوەندییەكانمانەوە روودەدات”.

لای خۆیەوە كیم جۆن ئون رایگەیاند، “ئەمڕۆ رێككەوتنێكی مێژوویمان واژۆ كرد و بڕیارماندا رابردوو بەجێبهێڵین و لاپەڕەیەكی نوێمان هەڵدایەوە”.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام