سبەی كۆبوونەوەی لوتكە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون لە سینگاپوور بەڕێوەدەچێت، نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە دەكەوێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی Strait Times، لی هسیان لوونگ، سەرۆك وەزیرانی سینگاپور رایگەیاندووە، خەرجی لوتكەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور كە بڕیارە سبەی لە سینگاپوور بەڕێوبچێت نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە دەكەوێت.

سەرۆكوەزیرانی سینگاپوور ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی دەستەبەركردنی ئاشتی خەرج بكەن.

لی هسیان لوونگ وتیشی، “ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە زۆر بە گرنگ دەزانین، لەم باوەڕەداین كە ئەم كۆبوونەوەیە دەرگای دەستەبەركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەكاتەوە”.

رونیشیكردەوە، “هەڵبژاردنی ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو لووتكەیە، نیشانەی رێزگرتنی سینگاپوورە لە نێوەندی نێودەوڵەتی، ئێمە ئەم داوایەمان پێشكەش نەكردبوو، بەڵام ئەوان پرسیاریان لە ئێمە كرد، ئێمەش قبوڵمان كرد”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام