وای ئەوەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و رێژەی یاسایی ئەندامانی تێپەڕاند، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆی هەمواری یاساکە پەسەندکرا و لەرۆژی پەسەندکردنییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبونی (173) پەرلەمانتار ئەنجامدرا و رێژەی یاسایی تێپەڕاند، دواتر خوێندنەوە بۆ بڕگەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کرا و بەکۆی دەنگی ئەندامان پەسەندکرا.

بەپێی هەمواری یاساکە، تەواوی دەنگەکانی عێراق (100%)ی دەنگەکان بەدەست ئەژمار دەکرێتەوە و هەروەها کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش هەڵپەسێردرا و کارەکانی کۆمیسیۆن لەرێگەی نۆ دادوەرەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر ئەوەی کە پشت بە راسپاردەکانی لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی ببەسترێت سەبارەت بە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن.

هەروەها هەمواری یاساکە لەرۆژی پەسەندکردنییەوە کە دەکاتە ئەمڕۆ چوارشەممە (6/6/2018)، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکایەتی کۆمار ناتوانێت رێگری بکات لە جێبەجێکردنی، یان رەتکردنەوەی.

سەرچاوەیەک لە ناو کۆبونەوەکە راگەیاند، رێبوار تەها پەرلەمانتاری یەکێتی لەبەغدا چوەتە هۆڵی پەرلەمان و سەرژمێریی پەرلەمانتارانی ئامادەبوی کردوە بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لە نیسابی یاسایی و ئەوکارەشی ناڕەزایەتی لێکەوتوەتەوە.

دوابەدوای پەسەندکردنی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممەی داهاتو هەڵگیرا.

 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام