په‌ڕله‌مانى عێراق به‌ یاسا ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى له‌ كارخست و بڕیاریدا له‌ برى ئه‌وان نۆ دادوه‌رى سه‌رپه‌رشتى ئیشوكاره‌كانى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و هه‌موو نوسینگه‌كانى كۆمسیۆنى له‌ كارخست.

ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى عێراق، راگه‌یاند، به‌پێى مادده‌یه‌كى یاسایى كه‌ به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ندكراوه‌ كۆمسیۆن”ته‌جمید”ده‌كرێت نۆ دادوه‌ر له‌ برى ئه‌وان كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

١٧٣ په‌رله‌مانتار له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌ن كه‌ تایبه‌ت له‌ په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگه‌ دزراوه‌كان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام