مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، توركیا پێویستیەكانی لە شوێنێكی دیكەوە دەستبەر دەكات، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا فڕۆكەی  ئێف-٣٥ی پێنەفرۆشێت.

ئەو لێدوانەی مەولود چاوشئۆغڵۆ لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هات لەكاتی گەڕانەوەیدا لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێگە بە وڵاتەکەی نەدات فڕۆکەی لۆكهید مارتینی ئێف-٣٥ بەدەستبهێنێت، توركیا پێویستیەكانی لە شوێنێكی دیكەوە دەستبەر دەكات.

چاوشئۆغڵۆ هەروەها وتی، “باڵیۆزی وڵاتەكەی لە واشنتۆن، كە ماوەیەك لە مەوبەر بانگهێشتی توركیا كرابووەوە بە مەبەستی ڕاوێژكردن لەگەڵی دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا هێزەكانی ئیسرائیل چەند خۆپیشاندەرێكی فەڵەستینیان لە غەزە كوشت، دەگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام