دڵت پارچه یه ك ئاڵتوونه ”

هه رچه نده ڕۆژگارت لێڵه

كه تێ ناگه ن كه نازانن ده ڵێی چی ”

نه خوێنه وارن ئه م خێڵه

*

تۆ سه ربورده ی ئه وینێكی

كه تا ئێستا نه نوسراوه

تۆڕۆمانێكی پایزیت

باران په ڵه ی تیا نه داوه

*

تۆ گوڵێكی له نا و زریا نا سه وزبووی

له ناوئه شكی هه ژارانا

شه وه های شه و بێ وه نه وزبووی

له نێو په رستگای پا یزدا

*

ڕێبوارێكی سه رگه ردانی

تۆمه ولا نای سه رده مێكی

(شه مسێ) نه هات به میوانیی

دڵت وه ك سنه وبه ر كه سكه ”

*

هه رچه نده زاده ی پایزی

له وێرانه ی ئه م شاره دا

عاشقێكی هه رده م زیزی

ساڵا نێكه به ری هه تا ویان لێ گرتووی ”

*

ڕۆژه كانت وه ك ده یجوره

له لا م سه یره هێشتا خه نده

له سه ر لێوته و

دڵیشت پارچه یه ك نووره

*

به دوای وه رزی پێنجه مینا ”

چواروه رزه له ئێش و ژانای

تۆ چرایه كت داگیرسان

خه ڵك بێ ئا گا بوون له مانا ی

*

له لا م سه یره

بزه ی ئه وینت تیا ماوه ”

دڵی تۆ پرته قاڵێكه

هه ر به داره وه مژراوه

*

پایزی تۆ

له گه ڵا ی شه هید لێو ڕێژه ”

به ر له وه ی تۆ بۆ هه میشه سه ر هه ڵگری

لام دانیشه و شیعرێكی ترم بۆ بێژه

*

ناكرێ و نابێ تۆ دڵ ته نگ بی

گوڵێكی سیس و بێ ڕه نگ بی

له نیشتمانی گوڵ كوژا

توانیت گوڵزارێكی شه نگ بی

*

تۆ شۆڕشی به هارێ بووی ”

له و دیو تارای پایزه وه

تۆسێڵا وی گریانێكی

به گلێنه ی ئا زیزه وه

*

تۆش وه ك (سواره ) هه رده م ده ڵێی ”

ده ڵێم برۆم له شاره كه ت

زۆر دره نگه بۆ مانه وه ”

له شاره پڕ ئا زاره كه ت

*

تۆش وه ك( گۆران) ”

ئه فسوس عه كسی قه مه رێكی

له نا وحه وزێكی لێخندا

بۆپه یامی ئه وینداران

هه م په نا گا و ته ته رێكی

*

ئه ی شا عیری هه رده م ته نیا

تۆهه میشه ئا واتت بوو شیعره كانت ”

له سه ر ئا و بنوسیته وه

تاریكایی دروێنه كه یت ”

پرشنگی خۆر بچنیته وه !

 

28/5/2018 سلێمانی

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە, هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام