وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداریدا لەبارەی گرتنە بەری ڕێوشوێنی توند لە ئەگەری هەر هێرشێكی سوپای سوریا لە ناوچەی “كەمكردنەوەی گرژییەكان” دەدات لە باشووری ئەو وڵاتە.

هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، “نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی باس لە پڕۆسەیەكی سەربازیی چاوەڕوانكراوی سوپای سوریا دەكەن لەو ناوچەیەی ساڵی رابردوو لە نێوان ئەمەریكا و روسیا و ئوردن بە ناوچەی كەمكردنەوەی گرژی دانرا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “واشنتۆن ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر، ئەگەر ئاگربەست لەو ناوچەیە پێشێل بكرێت، هۆشداریشی دایە ئەسەد لە فراوانكردنی بازنەی شەڕ و توندوتیژییەكان، یان هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەی ئاگربەست”.

پێشتر میدیاكانی سوریا بڵاویانكردبووەوە، سوپای سوریا هێز كۆدەكاتەوە بۆ هێرشێكی گەورە لە دەرعا و قونەیترە و ناوچەكانی باشووری ئەو وڵاتە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام