ئەوکاتەی کە دەستشکاندنەوە و کێشمەکێشم بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و قەڵەمرەوی زیاتر و مانەوەی نفوز و هەیمەنەی حزب لە هەرێمدا ، زۆرانبازی بەجەك و هێزە مرۆیە ناوخۆیە حزبیەکە بوو ، بۆیە هەردوو حزبی دەسەڵات ( یەکێتی و پارتی ) لەو کاتەدا ، هەموو هەوڵیکیان بۆ کۆکردنەوەی زیاترین هێز و زۆرتیرین چەکدار ئەدا بۆ سەپاندنی پێگەو نفوزی خۆیان بەسەر ئەوی تریان دا ، بەڵام درێژە کێشانی ململانێکان و هەستکردن بە شەکەتیان ، ناجارکردن بوو بە پەنا بردنە بەر هێز و توانای دەرەکی و هەرێمایەتیەکان ، لەو زۆرانبازیەدا ، لە ناوەراستی نەوەدەکاندا ئەو رۆژەی کە هێزەکانی یەکیتی گەیشتنە ناوچەکانی شەقڵاوە و رەواندوز و باڵەکایەتی هێزەکانی پارتی پاشەکشەیەکی خێرایان کردند ، بۆ رۆژی دواتر ئەم هێزە لە چیای سپیلک کۆکرانەوە ، سەرۆکی پارتی گەیشتە لایان ، ئەو هێزەی کە بەردەوام بەشان وباڵایاندا هەڵەدراو خزمەتئەکران و بە هیزی قارەمان و داکۆیکەر باس ئەکران ،لەوێدا لە زمانی سەرۆکەکەیانەوە بە هێزێکی بودەلە و ترسنوک ناوزەند ئەکرین و پێیان ئەوترێت ئیوە ئیتر هی ئەوە نین کە پشتان پێ ببەسترێت هەر لەوێدا سەرۆکەکەیان بێمەتی خۆی بەرامبەریان پیشان ئەدات و سەیرێکی جیهازەکەی دەستی ئەکات و دەڵیت ، من منەتم بە کەستان نەماوە ، ئەوەی من منەتم پێیەتی ئیستا ، ئەو جیهازەی دەستمە ، کە مەبەستی پەیوەندیکردن بوە بەو هێزە دەرەکیەیی یە ئەبێت لەکاتی تەنگژەکاندا بەفریایی بکەویت ،ئیتر هێزە ناوخۆیەکە ئەبیتە هێزێکی بینرخ و لاکەوتە و ئەوەی پێشتر خزمەت و قەڵەودەکران بۆ پاراستن و هەیمەنەی خۆیان، بێمنەتی بەرامبەریان پیشان دراو، هێزێکی دەرەکی بەرامبەر بە تێکشکاندنی شکۆیی نەتەوەیەک، ئەبنە پارێزەری سەرانی حزبەکەیان و بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکان و باڵادەستیان رەواجی ئەم هێزانە نەما ودواتریش سوپایی بەعس شوێنی گرتنەوە ، وە ئەوەی هێزە ناوخۆیەکە بەو هەموو خزمەتکردن ودەسلەشاندانە بۆیان نەدەکرا ، ئەوا ئەو هێزە دەرەکیە خاوەن لۆجستیەکی بەهیزە لەماویەکی کەمدا و بەئاسانترین رێگا بۆی ئەنجام ئەدا، ئیتر لێرەدا پیش زەرەمەندی خەڵکەکە بەگشتی ، زەرەمەندی یەکەم ئەو هێزە چەکدارە بوو ، ئەوان بونە قوربانی یەکەمی ئەو پەیوەندیە دەرەکی و کلکگرێدانەی حزبەکانیان، چونکە مانەو وبونیان بۆ سەرانی دەسەڵاتدار لە زەرورەتەوە بوە لاوەکی ، بە هێزێکی دەرەکی شوێنیان پرکا

ئیستا بۆ ململانێ و دەستشکاندەوەکان پەنا براوەتە بەر ئەو پرۆسە نیوەناچلەیە کە بەهەڵبژاردن ناودەبرێت و پەنا بردنە بۆ سنوقەکانی دەنگدان ، هێزەکانی دەسەڵاتداران لەهەردوو زۆندا ، پاش ٢٧ ساڵ لەحوکداریان ، دابەزینی سەنگیان جار بەجار و نزیک بونەوەیان لە رمان و داروخانی یەکجاری ،ئەم جارە پەنایان بۆ قێزەونترین کاری ساختەکاری برد بە پشتیوانی هێز و تەکتەلۆجیایی دەرەکی و هەرێمایەتی ، ئەوەی جاران بە پارانەوەو گەرانی ماڵبەمال و دەستبەشاندا هێنانی هەوادارانی خۆیاندا و بە ماندوبونێکی زۆربە دەسەتیان ئەهێنا ئیستا بە کلیکێک و لە جرکەساتێکدا بەدەستی ئەهێنن ، هەروەک چون هێزەچەکدارەکان لە مڵملانیە ناوخۆیەکانی پێشودا بونە قوربانی پەیوەندیە دەرەکیەکانی و نرخ وبەهایان لەدەستدا لای بەرپرس و دەسەڵاتدارەکانیان ، ئیستاش پێش هەموو کەس ، قوربانی یەکەم دەنگدەرانی حزبە دەسەلاتدارەکان خۆیانە ، پیش هەموو کەس و پیش دەنگی نەیارەکانیان ، ئەوە دەنگی ئەوانە کە بێنرخ و بێ بەها کراوە ، ئاخر لایەنێک بتوانێت لەیەک چرکە ساتدا بە دەیان هەزار دەنگ بۆ خۆی مسۆگەر بکات و بەدەست بهێنیت ، چ باکی بە دەنگێکی تۆ هەیە کە بە دەیان تکا و چەمینەوە بۆت بەدەستی بهێنیت ، بۆیە بەرێزان بەهەموو رەنگ و دەنگەکانەوە ، ئەوەی کە کراوە تیکشکاندی هەیبەتی کۆمەڵگایە بەگشتی ،هەوڵدانە بۆ داروخانی دەرونی هەموومان بێ جیاوازی ،ئیتر بێباک و بێ منەتن لە تۆی حزبی و هەوادارو دەنگدەری ،پیش میللەت و خەڵکی بەشخوراوی ئەم هەرێمە ، ئیتر ئەمانە خزمەت و کارکردن بۆ خەڵک ناکەنە رێگایەک بۆ بەهێز بوون و مانەوەیان ، ئیتر لە هێزێکی خاوەن پێگەی جەماوەریەوە ،هەمیشە ئەبنە هێزێکی تێکشکا و چەماوە و چاوشۆرلەبەردەم نەیارەکانی میللەتەکەمان دا ، چونکە جوڵەویان لەدەستخۆیان نەماوە ، ئەوە هێزە دەرەکی و هەرێمەیەتیەکانە کە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و ئەجنداکانیان ئیتر بەکاریان ئەهینن و ئاراستەیان ئەکەن ،چونکە ئەوان پیش خۆیان ئیستا سەنگ و قورسایی و هەیبەتیان ئەزانن و ئەزانن کە چیان بۆ کردون ، بۆیە ئەبێت بۆ گەرانەوەی شکۆ و ئەو ئەتکردنەوەی کۆمەڵگایی کوردی، هەمووتان قسەتان هەبیت ، دور لە تێروانینی حزبایەتی ، چونکە ئەوانە بۆ مانەوەی خۆیان ، ئیرادەی سەرجەم خەڵکی کوردستانیان ، لەو مامەڵەیەدا تەسلیم کردوە . ئەگەر تا دوێنی بەدەستەوەدانی و تەسلیمکردنی خاك بێت ، ئەوا بەم کارەیان تەسلیمکردنی ئیرادە و شکۆیی میللەتیشیان خستە سەر .

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام