وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دوێنێ هەینی لەڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری توندیدا بە حکومەتی سوریا و ڕایگەیاند”ڕێوشوێنی گونجاو و توند” دەگرنەبەر ئەگەر سوریا ئاگربەست پێشێل بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها ئاشکرایکردووە، کە هۆشداریدانیان بە حکومەتی سوریا دوای بەدەستگەیشتنی چەند ڕاپۆرتێك بووە لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی حکومەتی سوریا، لە ناوچەی دەرەوەی ململانێ لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا دا.

واشنتۆن هەروەها بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریای ئاگادارکردووەتەوە لەسەر فراوانکردنی زیاتری ململانێکە. رۆژی چوارشەممە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی حکومەتی سوریا دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن و گرتنەوەی چەند ناوچەیەك لە باشووری دیمەشق کە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش-دابوو، بەرەو ناوچەکانی پارێزگای دەرعا لەباشووری سوریا جوڵەیان کردووە.

میدیای فەڕمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، فرۆکەکانی حکومەتی سوریا نامیلەکەیان بەسەر ناوچەکانی دەرعادا بەرداوەتەوەو داوایان لەچەکداران کردوە چەک دابنێن و خۆیان بەدەستەوە بدەن.

ئەم ئاگادارکردنەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوای چەندین هەفتە دێت لەهێرشی هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد، بۆ سەر ناوچەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، کە وەڵامدانەوەی توندی هەوایی و زەمینی هێزەکانی ئەمەریکای بە دواداهات و لە هێرشێکی زیاتر لەچوار کاتژمێریدا زیاتر لە ٣٠٠ چەکداری سەربە ئەسەد کوژران کە ژمارەیەکی زۆر شەڕکەری ڕووسییان لەناودابوو.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام