وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، گرووپی کارکردنی ھاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمه‌ریکا، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری منبج بە ھەماھەنگی ھەردوو لایەن، لەسەر دیاریکردنی سەردێڕی نەخشە رێگایەک رێککەوتوون.

وەزارەته‌كه‌، بەیاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، کۆبوونەوەکانی گرووپی کارکردنی ئەمه‌ریکا و تورکیا لەسەر پرسی سووریا بەردەوامە و دوێنێش کۆبوونەوەیەکیان لە شاری ئەنقەرە ئەنجامداوە.

جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، بە ھەماھەنگی ھەردوو لایەن، لەسەر دیاریکردنی سەردێری نەخشە رێگایەک رێککەوتوون.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی پێشنیاری ئەو گرووپەی کارکردن، لە ٤ی حوزەیرانی داھاتوو له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا کۆببێته‌وە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام