پیاوێکی ئەمەریکی پاش 27 ساڵ زیندانی، دواجار دادگا ئازادی کرد، بەهۆی ئەوەی بێتاوان دەرچوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانیا، جۆن بین کە پیاوێکی 41 ساڵە، لە تەمەنی 14 ساڵیدا لە ساڵی 1991 لەلایەن دادگاوە زیندانی دەکرێت بە تۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێک، بەڵام پاش تێپەڕێنی 27 ساڵ و لێکۆڵینەوە دەرکەوت بێتاوانە، دادگاش ئازادی کرد.

بەپێی زانیاریەکان لە ساڵی 1991 لە نیویۆرک لە شاری بروکلین، ئەفسەرێک بەناوی رۆناڵدۆ نیتشەر و هاوڕێکەی رۆبۆت کرۆسۆن، لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیاندا هێرشکرایە سەریان و لەلایەن هەرزەکارێکەوە، لە ئەنجامدا رۆناڵدۆ کوژرا، هەربۆیە تەنها شایەتحاڵ کە مایەوە رۆبۆت کرۆسۆن بوو.

دوای ئەوەی جۆن لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری ئازادکردنی درا، گریا و دەستی کردە دەستی دادوەرەکەوە و وتی “دەمەوێت بڵێم زۆر سوپاست دەکەم، چونکە 27 ساڵی قورس تێکۆشام تا بمێنمەوە لە ژیان”.

 

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام