فکرو بیر کردنەوە یەکێکە لەوهۆکارە زۆر گرنگانەی کەدەبێتە هۆی گەشەو پێش کەوتنی کۆمەڵگە . مرۆڤی بیر کەرەو ە. مرۆڤێکی هوشیارو بەهەڵوێستە ،پڕئیرادەیەو مۆراڵێکی بەرزی هەیە . حەق لەناحەق جیادەکاتە. دژ بەناحەق هەڵوێست وەردەگرێت . بۆیە بوونی کۆمەڵگەیەکی بیر کەرەوەو خاوەن فکرو فەلسەفەیەکی مرۆڤ و ژینگەوزیندەوەران دۆست زۆر گرنگە . فکرو بیرکردنەوەی دیموکراتیانە ، بنەمای کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ئەخلاقی و دیموکراتیە .کۆمەڵگەی ئازاد کۆمەڵگەیەکی خاوەن فکرە . ئەوەی لەباشووری کوردستان دەگوزەرێت ، لە تیرۆر کردنی ڕۆژنامە نوس تۆقاندن و هەڕەشە و لێدان و سوکایەتی کردن بە نوسەرو ڕەخنە گران ، ئیرهابی فکری و جەسەدیە . ئەوەی لەتورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕودەدات لەئیعدام و زیندانی کردنی سەدان هەزار مرۆڤی ڕەخنەگرو ڕۆژنامە نوس و نوسەرو چالاکی مەدەنی و سیاسی ئیرهابی فکری و جەسەدیە . ئیرهابی فکری و جەسەدی تاکە هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سیستمێکی دیموکراتی ڕاستەقینە . بوونی سیستمی دکتاتۆری گەندەڵی دەسەڵاتخوازە. ئەوەی دەسەڵاتە شمولی فاشستەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوین توشی شۆک کردووە فکرو ئیرادەو مۆراڵە . کۆڵ نەدانە لەخەبات و بەرخودانی خاوەن فکرەکانە دژ بە ستەمکاران .کەئیرهابی فکری و جەسەدی بەکاردەهێنن بۆمانەوەیان لەدەسەڵات و درێژەدان بەحوکمە ڕەشەکەیان . ئەوەی کۆمەڵگەی باشوری توشی شکست و داڕمان کردووە .هەزاران دزو چەتە ی ئافراندووە. لەژێر بەرگی کوردایەتی درۆیینە. نەبوونی فکروفەلسەیەکە بۆژیان و مۆراڵ و ئیرادە . نەبوونی سیستمێکی دیموکراتی ڕاستەقینەیە. دزو تاڵانچی مۆراڵ و فکریان نیە. ئیرهابی فکری و جەسەدیان هەیە.دژ بەمرۆڤی خاوەن فکرو بیرکەرەوەن .ئەوان کۆمەڵگەی بێ فکریان دەوێت . کۆمەڵگەی بێ فکر و فەلسەفە تەمەڵ و نەخوێندەوارو بێ هەڵوێستە . دەسەڵاتی ستەمکارو دزو درۆزن . مرۆڤی بێ فکرو مۆراڵ دەستەمۆ دەخاتەوە . کۆمەڵگە هەڵ دەوەشێنێت . بەوشێوەیە گۆش و ئاراستەیان دەکات کەخزمەتی مانەوەی خۆیانی پێ بکات. بۆ ئەوەی لەئیرهابی فکری و جەسەدی ڕزگارت بێت . پێویستە سزای بکەرانی بدەیت و دکتاتۆرە دزوچەتەکان تاڵانچیەکان لەدەسەڵات لابەریت . خۆیشت وەک تاک وەک کۆمەڵگە بکەیتە خاوەن فکرو فەلسەفەیەکی دیموکراسی گشتگیر. خوێندنەوەی بەردەوام مرۆڤی ڕۆشنبیری خاوەن فکر دەئافرێنێت. ئیرهابی فکری و جەسەدی کۆڵی پێ نادات. دژ بە ستەمکاران و دکتاتۆرەکان لەخەبات بەردەوام دەبێت تالابردنیان لەدەسەڵات.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام