سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌”هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌” وه‌سفده‌كات، هاوكات هۆشداریش له‌به‌رپابوونی جه‌نگێكی نوێ ده‌دات.

باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، “ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه‌و سێیه‌می نییه‌، ئه‌ویش یان به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، یان جه‌نگێكی دیكه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا”.

ئۆباما بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ “هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌” وه‌سفكرد، هاوكات ڕاشیگه‌یاند، كه‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و ڕێككه‌وتنه‌ ئیحراجی بۆ هاوبه‌شه‌ ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌مریكا دروستده‌كات، كه‌ له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا به‌شداربوون.

شه‌وی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ئێراندا، كه‌ به‌وته‌ی ئه‌و ئێران پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ نه‌بووه‌، په‌ره‌ی به‌پیتاندنی یۆرانیۆم داوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام