ئۆفیسی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە فشاری پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم لەسەر کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی چەند راپۆرتیک کە بەدەستیان گەیشتووە، ئەوە خراوەتە ڕوو، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، فشار دەخەنە سەر کارمەندانی ئاسایشی هەرێم و فەرمانبەری فەرمناگەکانی دیکە تا دەنگ بە “چەند لایەنێکی دیاریکراو بدەن”.

لە راگەیانداوەکەدا هاتووە، “راپۆرتمان بەدەست گەیشتووە، لەسەر ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم فشاریان دەخرێتە سەر تا بە بەرژەوەندی چەند لایەنێکی دیاریکراو دەنگ بدەن، بە پێچەوانەوە رووبەرووی دەرکردن و گواستنەوە دەبن لەسەر کارەکانیان، ئەگەر زانیارییەکانی راپۆرتەکە راست بێت، ئەوا پێشێلکارییەکی بەرچاو و جددی  یاسایە”.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کورستان  کردووە “گوێ بەو فشارانە نەدەن و هەڕەشەکان پشتگوێ بخەن”.

تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانەوە، لەو بارەیەوە نەدراوە.

رێکەوتی ١٢ ی ئایار، هەڵبژرادنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، کە یەکەم هەڵبژردنە لە عێراقدا دوای تێکشاندنی داعش بەڕێوە بچێت، حەوت هەزار و ٣٧٦ کەس خۆیان کاندید کردووە، کێبڕكێ بۆ ٣٢٨ کورسی پەرلەمانی دەکەن، ٢٤ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام