لەناو خۆمدا
جێم نابێتەوە
کاتێ تۆ دێیتە زیهنمەوە .

………………………

لەگەڵ ڕۆحت ئاشنابووم
هەستم بە حەزت …
پەروەردە بوو ،
دڵم بە ووشەکانت سرەوت .

………………………..

نازانم وەک دەریا
شەپۆل بدەم ،
بەڵام تنۆکێ خۆشەویستیم
دەریایەک دێنێتە سەما .

……………………………

بزەی هەتاو
هەر ڕۆژەی …
شیعرێکی پێ هەڵدەدایتەوە
وا ئێستا بۆتە پەرتوکێ
و خەتمی دەکەم ٭ .

فەرخوندە

٭ خەتم کردن : – کۆتایی پێ هێنان .

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام