ھەڵبژاردن ئـامراز یاخود ڕێگایەک بۆ دەستنیشان کردنی پاڵێوراوێک یان چەند پاڵێوراوێکە لەلایەن دەنگدەرەوە ، بۆ ئـەنجومەنەکان یان سەرۆکایەتی وڵات یان ھەرێمەکان ، ئـەمەش بەپێی چەند ڕێوشوێنێکی یاسایی و دەستوری بەڕێوە دەچێت ، بە چەند قۆناغێک (قۆناغی بەر لە ھەڵبژاردن ، ڕۆژی ھەڵبژاردن ، دوای ھەڵبژاردن ).

گرنگی ھەڵبژاردن لەوەدایە گەلی وڵاتێک یان ھەرێمێک یان شارێک بڕیار لەسەر چارەنوس و دەدەن ،گەل ھەمیشە ئـەوەی لە ھەڵبژاردن دەوێت کە دیموکراسیەتێکی پێشکەوتو و بینراو بەرھەمبھێنرێت کە خۆی بگرێت لە گۆڕانکاری  نادادپەروەری و خراپ بوونی دۆخەکانی ئـابوری و سیاسی و کارگێری و سەربازی و بژێوی خەڵکی لە خراپەوە بۆ باش و لە باشەوە بۆ باشترین ، وە ھەروەھازەمینە بڕەخسێنێ بۆ ئـاڵوگۆرکردنی ئـاشتیانەی دەسەڵاتی سیاسی و بەپێچەوانەشەوە .

ھەڵبژاردن شاڕێی گۆڕانکاری و چاکسازیە ، بەڵام ئـەمڕۆ بێباکیەک دەبینرێت لە نێوان ھاوڵاتی و ھەڵبژاردن ، دەنگدەران باوەڕیان وایە کە دەنگەکانیان ھیچ جیاوازیەک دروست ناکات یان ھەرسیاسەت مەدارێک ، زۆرجا نمونەی فێڵکردن و تەزویرکردن دەھێنەوە لە پرۆسەی دەنگدان کەلەماوەی ڕابڕدوودا لایەنی دەسەڵات ئـەنجامی داوە ، کە ئـەمەش وادەکات ڕێژەی دەنگدان و گرنگیەکانی ھەڵبژاردن کەم بێتەوە ، لێرەدا ئـەرکی کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و چالاکوانان و ھەڵسوڕان و دەزگاکانی ڕەگەیاندنە کە ھانی دەنگەدەر بدەن بەوە ھەڵبژاردنی ئـەم جارە جیاوەزە لە ھەڵبژاردنەکانی ڕەبردوو لە ڕووی فێڵکردن لە دەنگەکانیان نەمانی تەزویرکردن بەھۆی پێشکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بە بەکارھێنانی ئـامێرەکانی ئـەلیکترۆنی(P-cos و C-cos) کە تەواوی ڕێکارەکانی دژ بە تەزویرات و سوتاندی دەنگی تێدایە .

یەکەم

P_cos بریتەلە

۱_ ئەم ئامێرە لە دەنگدانی پێشوو بەکارهاتوە بەڵام بە تایبەندی کەمتر … بەڵام ئەمجارە گرنگی زۆرتری هەیە.

۲_ ئەرکی ئەم ئامێرە خوێندنەوەی کارتی بایۆمەتری و ئاسایی دەنگدانە.

۳_ داتای ناوی دەنگدەران لەناو ئەم ئامێرەدا هەیە کە تایبەتن بەو وێستگەیە.

٤_ ئەرکێکی تری بریتیە لە بەراوردکردنی زانیاری کارتی دەنگدەرەکە بە زانیاریەکانی ناو ئامێرەکە.

٥_ ئەرکێکی تری بریتیە لە بەراوردکردنی پەنجەمۆری دەنگدەر بەو پەنجەمۆرەی کە لەناو کارتی بایۆمەتری سەیڤ کراوە.

٦_ سەیڤ کردنی پەنجەمۆری دەنگدەر بۆئەوەی دوای دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگا و عێراق دەنگدانە دووبارەکان بدۆزرێتەوە.

۷_ وەرگرتنی (QR) ی باڕکۆدی تایبەتی هەر پەڕەیەکی دەنگدانی هەر دەنگدەرێک کە سودەکانی بریتیە لە ا_ڕێگری لە پەڕەی دەنگدانی ساختە.

.    . ب_پاراستنی ئەو بارکۆدانە و لە کۆتایی ڕۆژی دەنگدان دوای لێکدانی لەگەڵ ئامێری خێرکردنی ئەنجامی سەر سنوقی دەنگدان .. تەنها ئەو پەڕەی دەنگدانانە ئەژمار دەکرێت کە باڕکۆدی لە ئامێری تەحەقوقدا سەیڤ کراوە کە ئەیش بەرامبەر ئامادەبونی هەر دەنگدەرێک بە کارتی دەنگدانەوە وەرگیراوە( واتە ڕێگری تەواوە لەو شێوازی ساختەکاریەی پێشتر بە لێشاو لە هەندێک ناوچە پەڕەی دەنگدان پڕ دەکرایەوەو دەخرایە سندوقەوە لەبری ئەو کەسانەی نەچون بۆ دەنگدان)

۸_ هەر دەنگدەرێک لەم ئامێرەدا ناوی نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات

دوەم

C-cos بریتەلە

ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکان

ئەرک و گاریگەریەکانی لەسەر کەمکردنەوەی ساختەکاری

۱_ هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆیەکەم جار پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئامێری سکانەر و بە سستمی ئەلکترۆنی دەکرێت و کەمترین کاتی پێویستە بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان بێ ئەوەی سندوق هەڵببچڕێت و کەس لەمسی پەڕەی دەنگدان بکات.

۲_ کۆتایی هێنان بە ڕێگای ساختەکاری پوچەڵکردنەوەی پەڕەی دەنگدان کە جاران لە هەندێک شوێن پەیڕەو دەکرا ، ئێستا لەڕێگایئەم ئامێرەوە هەر لەکاتی دەنگدانی هاوڵاتی ئامێرەکە دەنگدانەکەی سکان دەکات ،واتە ئیرادەی دەنگدەر چی بوبێت کەس ناتوانێت دەستکاری بکات.

۳_ڕێگری کردن لە ئیجتهادی شەخسی کارمەندانی دەنگدان لەو پەڕانەی نێتی دەنگدەر تیا ڕون نیە لەنێوان دوو لیست و دوو کاندید بەجۆرێک ئەگەر مۆرەکەی کە دەنگی پێ دەدەیت لەنێوان دوو لیست بوو ئەوا ڕێژەی ٪٦٠ لەسەر کامیان بوو ئەوا ئەم ئامێرە دەنگەکە بۆ ئەو لیستە یان کاندیدە ئەژمار دەکات.

٤_ئەم ئامێرە لەکۆتایی پڕۆسەکە کە کاتژمێر ٦ ە لەوەرگرتنی پەڕەی دەنگدان دەوەستێت و هیچ دەنگدانێک وەرناگرێت.

٥_یەکەم دەستپێکی کاری ئەم ئامێرە بە گوازستنەوەی زانیاریەکانی ئامێری تەحەقوق دەست پێدەکات کە ئەم کردارە گرنگی زۆری هەیە ،  ئامانجەکی بریتیە لە وەرگرتنی ئەو باڕکۆدی پەڕەی دەنگدانانەی کەبە ئامێری تەحەقوقدا تێپەڕیون  کە هەر پەڕەیەکی دەنگدان بە تەزویر کرابێتە سندوقەوە ئەم ئامێرە دەنگەکەی ئەژمار ناکات ، ئەمە گرنگیە هەرە زۆرەکانی پڕۆسەکەیە چونکە ڕێگری دەکات لەو سەدان پەڕەی دەنگدانەی کە لە دەنگدانەکانی پێشوو بە گورزە دەکرایە سندوقەکانەوە و بە گورزە دەنگی لایەنەکانی دژیان لە سندوق دەردەهێنا و فڕێیان دەدا,  بۆیە ئەمجارە ڕێگری لەوە کراوە بەوەی :

ا_ هەر پەڕەیەکی دەنگدان پێویستی بە پەنجەمۆری دەنگدەرێک و کارتێکی دەنگدانە تا وەربگیرێت و بارکۆدەکەی داخڵی ئامێری تەحەقوق بکرێت.

ب_هەر پەڕەیەکی دەنگدان کە دەنگدەر دەیکاتە ناو سندوقەکەوە یەکسەر سندوقەکە سکانی دەکات و ئەنجامەکەی هەڵدەگرێت.

٦_ کارێکی تری گرنگی ئەم ئامێرە بریتیە لە جیاکردنەوەی دەنگەکان بەبێ هەڵبچڕینی سندوق و لەماوەی تەنها ۱ خولەک سەرجەم ئەنجامەکە دەردەخات.

۷_ ئەنجامەکە بۆ سەرجەم لایەن و ڕێکخراوە بەشدارەکانی ئەو وێستگەیە چاپ دەکات وەک بەڵگەیەک .. کە ئیتر پێویست بە نوسینەوەو وێنەگرتن و کۆپی کردنی ناکات لەلایەن نوێنەری لایەنە سیاسیەکان.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام