رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا فه‌رمانیداوه‌، به‌ ژێر ده‌ریاییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سوریاوه‌ بجوڵێن.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ تێرێزا مه‌ی، فه‌رمانیداوه‌ به‌ هێزه‌ ژێر ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له‌ دژی سوپای سوریا، كه‌ پێده‌چێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستپێبكات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، مه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی بۆ به‌شداریكردنی به‌ریتانیا له‌ هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی كه‌ ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له‌ دژی سوریا ئه‌نجامیبده‌ن به‌ڵام ده‌یه‌وێت، هێزه‌كانی له‌ ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی خێرا به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌، حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كه‌وێته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت موشه‌كی توماهۆك له‌ ژێرده‌ریاكانییه‌وه‌ ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سوریا پێكێنێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام