سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ بەڵێن دەدات بە موشەکی نوێ و زیرەک گورزی سەربازی لە سوریا بدات، روسیاش ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت ئەو مووشەکانە ئاراستەی تیرۆریستان بکرێت، نەک ئەو ” حکومەتە شەرعیەی لەدژی تیرۆر دەجەنگێت”.

ترامپ کە هەمیشە راو هەڵوێستەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنووسێت، بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە سوریا و ئەگەر نزیکبوونەوەی گورزی سەربازی لە سوریا، نووسیوویەتی” رووسیا بەڵێنی داوە کە ئەو مووشەکان بکاتە ئامانج کە ئەمەریکا ئاراستەی سوریا دەکات، دە روسیا تۆ خۆت ئامادە بکە، لەبەرئەوەی مووشەکە جوان و نوێ و زیرەکەکان بەڕێوەن بگەنە ئامانجەکانیان”.

ترامپ ی سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی نووسینەکەیدا روو دەکاتە رووسیاو دەڵێت ” نابێت هاوبەشی حەیوانێک بن کە بەگاز گەلەکەی خۆی دەکوژێت و خۆشی بەو کوشتنەوە دەبینێت”. ( مەبەستی بەشار ئەسەدە ).

شەوی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایش شکستی هێنا لە گەمارۆدانی گەورەبوونی بۆردومانکردنی ناوچەی دۆما بە چەکی کیماوی کە رژێمی سوریای پێ تۆمەتبار دەکرێت، دوو پرۆژەی ئەمەریکا و روسیا شکستی خواردو ئەگەری هێرشکردنە سەر سوریا لەهەموو ئەگەرێک نزیکترە.
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام