راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی وڵاتەکەی پێویستی به‌ سێ هه‌نگاو هه‌یه‌، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌كان، سه‌باره‌ت به‌ هێرشی كیمیایی له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق.

توم دۆنیلۆن، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، ئاماژى به‌وه‌كردووه‌، كه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێویستی به‌ به‌ڵگه‌ی روون هه‌یه‌ كه‌ راستی ئه‌وه‌ بسه‌لمێنیت، كه‌ رژێمی سوریا له‌ پشت هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌نگاوى دووه‌میش، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانه‌ تا ئه‌مه‌ریكا هیچ كارێك به‌ شێوه‌ی تاك لایه‌نه‌ ئه‌نجامنه‌دات و سێیه‌میش ئاماده‌كارییه‌ بۆ گورزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌.

دۆنیلۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ هه‌نگاوێك ده‌كات، كه‌ زیانی گه‌وره‌ بگه‌یه‌نێت به‌ پێکهاتەی به‌رگری ئاسمانی و كارگه‌كانی ئاسمانی سوریا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام