مفتاح مسوری وه‌رگێڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی ساڵانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، 36 هه‌وڵی تیرۆركردن‌و كوده‌تا به‌سه‌ر قه‌زافیدا پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

مفتاح مسوری وه‌رگێڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا  به‌ڕۆژنامه‌ی الیوم السابع-ی راگه‌یاندووه‌، “له‌ماوه‌ی ساڵانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، 36 هه‌وڵی تیرۆركردن‌و كوده‌تا به‌سه‌ر قه‌زافیدا پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌، جارێكیش نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا هه‌وڵی كوده‌تای به‌سه‌ر قه‌زافیدا داوه‌”.

به‌وته‌ی ئه‌و وه‌رگێڕه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، “ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل پلانیان هه‌یه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ 21 ده‌وڵه‌ته‌وه‌ی بۆ 32 ده‌وڵه‌ت دابه‌شبكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دۆكیۆمێنت له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌”.

وه‌رگێڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل پلانیان هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی، وڵاتی میسره‌ كه‌ دابه‌شی دوو ده‌وڵه‌ت بكرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام