بڕیاره‌ سبه‌ینێ مامۆستایان له‌ شارى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ش داواى شكاندنى بایكۆت ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش رازى بوون.

دارا ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روره‌ده‌ى گه‌رمیان،راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و باسى ده‌ستكاریكردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامى ناڕازى مامۆستایان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

وتیشى، هاوكات باسى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان كردووه‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌و له‌و پێناوه‌ش “بۆ ئه‌وه‌ى ساڵێكى خوێندكاران نه‌فه‌وتێت” داوایان كردووه‌ مامۆستایان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌وام.

نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان دەڵێت، سبه‌ینێ خۆپیشاندانى به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌ رێپێوان ده‌چنه‌ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى گشتى.

وتیشى، هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان زۆربه‌یان رازى بوون به‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌وام، به‌ڵام چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى مامۆستایان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌ بایكۆت بده‌ن، چونكه‌ ناتوانن متمانه‌ به‌م حكوومه‌ته‌و ئه‌و شێوازى ده‌ستكاریكردنه‌ى مووچه‌ بكه‌ن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام