لە وڵاتی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک چەند کەسێکی کرد بە ژێرەوە و کوژراو و بریندار هەیە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، لە شاری مۆنستەر لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڤەن خۆی کردووە بەناو شۆستەیەکدا و چەند کەسێکی شێڵاوە، بەوهۆیەشەوە سێ کەس کوژراون و نزیکەی ٣٠ کەسی تر بریندار بوون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە،بەپێی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان دوای ئەو ڕووداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی کوشتووە.
هاوکات پۆلیسی شاری مۆنستەر هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە نزیکەی ٣٠ کەس بریندار بوون بەڵام ژمارەی کوژراوەکان تا ئێستا بە وردی نەزانراوە.

داواشی لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بکەونەوە ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا هۆکار و پاڵنەری ڕووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لێی دەستیپێکردووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام