لە ئێستادا هونەر سیمای گەلانە و ئەوەندەی میلەتان لە ڕێگای هونەرەکەیانەوە دەناسرێن نیو ئەوەندە بە هۆی سیاسیەکانیانەوە ناناسرێن چونکە هونەری ڕاستەقینە ڕۆحی مرۆڤ ئاسودە دەکات بە هۆی جوانیەکانیەوە بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا هونەر لە کوردستان لە کارەساتێکی گەورەدایە  ڕۆژانە بەناو هونەر …….. چەندین گۆرانیبێژی میللەوە  گوێی هەموان پڕدەکەن لە ووشەی ناشرین و سووکایەتی کردن بە مرۆڤ و توێژەکانی کۆمەڵگا.

لە ماوەی ڕابردوودا دوو گۆرانیبێژ گۆرانیەکیان بڵاوکردەوە کە پڕ بوو لە جنێو سوکایەتی پێکردن بە زانکۆ و پەیمانگاکان کە دەڵێن (زانکۆ جێی ماچ وموچە) یان (چیبکەم بۆ گولەیەکی بڕنوو لەگەڵ ڕیزێ دەمانچە ، تەقەکەم لەو سەگبابە بیفڕێنم بۆ هەڵەبجە) ، تەنها ئەم سێ دێڕە بەسە بۆ ئەوەی بزانین لە چ کارەساتێکدا دەژین.

زانکۆ ناوەندێکی مەعریفی گەورەیە کە پیویستە بەردەوام کار بۆ بەرەو پیشچوونی بگێڕین، نەک بچووک کردنەوەی لەوەی ئایا کچ کوڕی ماچ کردووە یان نا ، گریمان وایە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت، هۆکارەکەی چیە ؟بۆ ئەوحالەتە هەیە. نەک وەک تانەو تەشەر بەخوێندکار بفرۆشرێتەوە.

خوێندکارانی زانکۆ لە پاش چەند ساڵ خوێندن،بێبەش دەبن لە هەمووهەلیکی دامەزراندن و پێکەوەنانی ژیان وناتوانن ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنن،بەشیکی زۆری کچ وکوڕی ئیستای هەرێمی کوردستان تەمەنیان نزیک دەبێتەوە لە سی ساڵ و کەچی ناتوانن ژیان و پیکەوەبنێن، بیبەش بوون لەهەموو ئیمتیازێک،وە ئاسۆیەکی ڕوونی نیە بۆچارەسەرکردنی ئەم دۆخە.

کەواتە لەزانکۆ یان لەهەرشوێنیکی تر حاڵەتی لەشێوەیە لەنێوان هەردووڕەگەز بۆی هەیە ڕووبدات بەڵام بۆبەمەبەست زانکۆباسدەکردێت وخاڵی دەکریتەوەلە ئەرکی سەرەکی خۆی؟

یان دێرێکی لەوە ش کارەساتردەڵی”(چیبکەم بۆ گولەیەکی بڕنوو لەگەڵ ڕیزێ دەمانچە ، تەقەکەم لەو سەگبابە بیفڕێنم بۆ هەڵەبجە)

لەکۆمەڵگایەکدا کە تائیستاش زۆربەی چەکدارەو ماڵەکان پرن لەچەک،وە منداڵان ومێرد منداڵان بەرکەوتەیان هەیە لەگەڵی لە ناوماڵەکانیاندا.

یاخود بەکارهێنانی جنێو بۆ کەسی بەرامبەر کەبەحسابی گۆرانیبێژ وشەی (سەگباب)،وشەی( فڕاندنن)بۆخۆشەویستەکەی بەکاردە‌هێنێت!

کەدیسانەوە سوکایەتیە بەڕەگەزی بەرامبەر وڕوانینە لێی وەک کاڵایەک نەک وەک مرۆڤێک.

گەرلەسەرەتادا تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بووبێتنە شوینی بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانیە،ئەوالەماوەی ڕابردوودا لەچەندین کەنالی ئاسمانی ئەم گورانبیژە بەرنامەی بۆکراوە بەمەبەستیش لەهەمووبەرنامەکان ئەم گۆرانیەیان دەگوتەوە.

ئاشکراشە لەهەرێمی کوردستان سەیرکردنی بەرنامە تەلەفزیۆنەکانەوە هەمووخێزانەکان بەیەکەوەسەیری دەکەن کە ئەمەش کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت،لەسەرپەروەردەی منداڵەکان.

پێوستە وەزارەتی ڕۆشنبیری کەنالەکان ئاگاداربکاتەوە کەڕیگە بەهیج کەسێک نەدرێت بەناوی هونەرەوە سوکایەتی بە چینێکی کۆمەلگا بکات وئەو هەمووجنێوەش بە ناوی گۆرانیەوە بخزێنرێتە ناو مێشکی تاکەکانی کۆمەلگاوە.

 

 

 

 

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام