حیزبی خەفەت
گەر نیشتیمان دوورخرابێتەوە
وەکو من
و
بیر لە چەرچەفە سپێ یەکەی
دایکی بکاتەوە
وەکو من
و
بیر لە پشیلە ڕەشەکەی
ماڵەوە بکاتەوە
وەکو من
و
گەر قەدوغەبێت نیشتیمان
نووسین بگرێتەبەر
وەکو من
و
فەرهەنگ و عەقڵ بگرێتەبەر
وەکو من
ئیتر بۆ ناخرێتە
ئەوخەستەخانەیەی
هەموومانی تیاین…!
بۆ نابێتە ئەندامی حیزبی خەفەت
کەبەهەزاران
کوردی لەخۆگرتووە
وەکو من…!
تایبەتمەندییەکان: بابەتی‌تر, هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام