هەمیشە مێژوو دوبارە دەبێتەوە، جارێ بە بارە کۆمیدیەکەی وجارێکیش بە بارە تراژیدیاکەی، ئەگەر ئەم دەستەواژەیە بۆ دنیا وانەبێت، ئەوا بۆ کورد بەتەواوی ڕاستە، ئاخر کورد نە خۆی دۆستی خۆیەتی، نە دۆستایەتی دەرەکیش لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکات، لێرەوە هەمیشە بەکارهێنراوەو دواجاریش بەدەستی خاڵی کراوەتە دەرەوە، خاڵیکی گرنگ و بناغەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ڕەگی خیانەت ئەوەندە ڕۆچۆتە ناو خوێنیەوە، بەشێکیان سەرەتا بەشێکیان دەفرۆشێت و دوایش داگیرکەران ئەو بەشە دەفرۆشنەوەو لەناوی دەبەن، بەدبەختیەکە ئەوەیە دەرس لە مێژوو وەرناگرێت، سەد سالە ئەو یاریانە دەکاتەوە کە دەیان جار کردی و دۆڕاندی، نەبوونی بە خاوەنی دەوڵەت، بە خاوەنی هێزی چەکداری گەورە، پانتاییەکی فراوانی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، ئەوسا بۆ غەدری مێژوو، چاوچنۆکی دەولەتە زلهێزەکان، داگیرکاری چواردەوڵەتی بە حوکمڕانی فاشیست.

لە سێدارەکەی شێخ سەعیدی پیرانەوە، تا سێدارەکەی قازی و تا تیرۆری قاسملۆو شەرەفکەندی وتا کیمیاباران و ئەنفال،تا ڕفاندن و زیندانیکردنی ئاپۆ،مووی دنیای پارەی کەپیتاڵیزمی نەجوڵاند، چونکە ئەوان بەرژەوەندیەکانیان هێندە دڵ ڕە قی کردوون، ملیۆن ملیۆن بەشەر بە بەرچاویانەوە خەڵتانی خوێن بکرێت پێدەکەنن.

کاتێک ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەست دەخەنە سوریاو شەڕ ئە و وڵاتە دەگرێتەوە،تا ئێستا نیوو ملیۆن ئینسان کوژراوون، زەرەری ئابووری حساب ناکرێت، ڕوسیاو ئێران لەبەر قازانجەکانی خۆیان بەهەموو گڕو تینیانەوە بەشاریان پاراست، لەو نێوەندەدا کوردانی ڕۆژ ئاوا کە دەیان سالە سەرکوتکراوون، هەویەی نەتەوەییان لێوەرگیرابوەوە، دێنە سەر سەحنەی شانۆی سیاسی،ولاتی خۆیان ئاوا دەکەن، حوکمرانیەکی باشو سەرکەوتوو.

دەیان گروپی هەمە جۆر دروست دەکرێت و شەڕ هەموو جێگایەک دەگرێتەوە، یەکێک لەو گروپانە کە بەرەی سوونە بە ڕێبەرایەتی تورکیاو ئەردۆغان دروستیان کرد” داعش ” بوو، بنەمالەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان، دەبنە چەقۆی خیانەت و لەم سەنگەرەدا جێگا دەگرن، داعش موسڵ دەگرێت وئەوان پەلکێشیان دەکەن بۆ شەنگاڵ و لەوێوە بۆ کوبانی، قوربانیەکان و زیانەکان دیارن، پارتی و بنەماڵەی بارزانی بە هەموو توانایانەوە شان بەشانی تورکیا هەوڵی دا پەیەدەو ڕۆژئاوا بکەوێت، بێ خوێندنەوەی ئەوەی، ئەگەر پەیەدەو پەکەکەو ڕۆژئاوا باکور بکەون، ئەوا جێگایەک نامێنێتەوە بۆ باشورو دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی.

کاتێک پەلاماری عەفرین دەدرێت،بنەماڵەی بارزانی و مێدیاکانی، چەندین مەلای دینی وەک”علی و پێنجوێنی” تەمەنای گرتنی عەفرین دەکەن لە لایەن ئەردۆگانەوە، کاتێک سوریا دەڵیت دەچم عەفرین دەپارێزم، بێ ئەوەی خوێندنەوەیان هەبێت کە سوپای سوریا لەگەڵ ڕوسیاو ئێران و تورکیادایەو شەڕی تورکیا ناکات، ئەمان خەم دایان دەگرێت، نەبادا ئەردۆغان سەرنەکەوێت و عەفرین نەگرێت.

جارێ سەرەتای یاریەکەیەو گەلەکەمان نابێت نائومێد بیت، بەلام ئەمە ناکاتە ئەوەی کە ئەگەر وەک ئێستا بین بەتەمای ژیان بین، چونکە گرتنی عەفرین بێهەڵوێستی ئەمریکا درێژە بکێشێت بە واتای پاڵپشتی ئەمریکا دێت،لە تورکیاو ڕێکەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ ڕوسیادا،بینیمان کاتێک سوپای عێراق هات کەرکوکی داگیرکردەوە، ئەمریکا هیچی نەووت، ئەو سیاسەتی وابوو کە دەبێ کەرکوک لەژێر دەستی بەغدادا بێت.

لەم کاتەدا عێراقیش دێتە سەرخەت،ئەوەتا سەلیم جەبووری دەڵیت” پشتیوانی تورکیا دەکەین بۆ پرۆسەی هێرشی سەربازی بۆسەر پەکەکە لە ناوخۆی عێراقدا”، ئەگەر ئەم ڕێگایە ئاوا بڕوات، ئەگەر ڕۆژئاواو پەکەکە بشکێت، جێگایەک بۆ باشوری کوردستان نامێنێتەوەو هەرێم کۆتایی دێت، ئەمەیش واتای گەڕانەوەی کورد بۆ خاڵی سفر و دوبارە بوونەوەی مێژوو بە بارە غەمبارو تراژیدیەکەیدا،واتای سوتاندنی ئەو ناوچەیەو هەڵگیرساندنی ئاگری گەورەترین شەر کەبە ئاسانی نەکوژێتەوە.

ئەو دیووی یاریەکە چۆن ئەمریکاو ئیسرائیل ساحەکە چۆڵ دەکەن بۆ ڕوسیاو ئێران، ڕوسیاو ئێران شکستی ئەمریکایان دەوێ لە سوریاو ناوچەکە، دەرکردنی ئەمریکا دەرکردنی ئیسرائیلیشە، ئەردۆغان دەیەوێ رابەرایەتی دەوڵەتیکی ئیسلامی سونە بکات لە ناوچەکە، لە تورکیا ئەردۆغان سەرپەرشتی ئیخوان موسلمین دەکات.

ئەوە ڕوونە ئیسرائیل لە کەوتنی تورکیا دەترسێت وەک دەوڵەتێکی سونە وادەزانیت بەم شکستە ئێرانی شیعە سەردەکەوێت، ئەودەزانێ ئەگەر سەد جار تورکیا عەفرین بگرێت دەبێت چۆڵی کات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا” تیلرسۆن” لەگەڵ چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕێکەوت، لەسەر ئەوەی عەفرین و مەنبەج پاک بکرێتەوە لە پەیەدەو بدرێ بە تورکیا، تیلەرسۆن یەکێک بوو لەو کەسانەی حسابی بۆ هیچ کەس نەدەکرد لە سەرو خۆیەوە هەتا بۆ ترامپیش، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی ئیکسۆن مۆبێل، دوای ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا و کاتێک دەگەڕیتەوە هەر لە ناو فڕۆکەکەیدا هێشتا نەگەیشتۆتەوە ئەمریکا، ترامپ لای دەبات ودەیگۆڕێت، ڕاستەوخۆ پێی دەڵێ “لابرای”، وەزیری لابراو داوا دەکات لەگەڵ ترامپ کۆبێتەوە،ئەوشانسەیشی ناداتێ.

ئەمە بوو بە شۆکێکی گەورە بۆ تورکیا، چونکە دەبوو 15/03 چاوش ئۆغڵو” ڕێکەوتنەکەی ڕاگەیاندایەو 19/03 لە ئەمریکا بوایە، بەلام هیواکانی تورکیا سەروبن کرا، تورکیا زانی شکستەکانی حەتمیە، لیرەی تورکی داڕوخا، کاتێک تلەرسۆن دەگەڕیتەوە ئەمریکا،مخابەراتی ئەمریکا،هەرچی پەیوەندیەکانی سەرانی تورکیایە کە هەزار کەسن کۆنترۆڵ دەکات و تۆمارە دەنگیەکانیان دەبات، ئەوەیش نیگەرانیەکی گەورەی تورکیایە، سازمانی “کریدت” کە نەقدی خانو بەرە، بانک، وڵات هتد دەکات یەکسەر هەرچی شتی تورکیای هێنایە خوارەوە، لە شەریکاتەکانەوە تا هەمووشتێک.
هەرکە ئەمریکا وەزیرەکەی خۆی گۆڕی، زەربە بەر تورکیا کەوت، ڕوسیا یەکسەروتی” ئەگەر ئەمریکا یەک ساروخ بنێ بە سوریاوە، شەڕی نەوەوی رادەگەیەنم”ئەوە بووسەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای ڕوسیا رایگەیاند ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ بۆردومانکردنی سوریا،‌هۆشداری دا،ئەمریکا هیچی نەکرد، هەڵبەتە ئەمە بەو مانایە نایەت تا سەر بێدەنگ بێت.

تورکیا بۆ ئەوەی بە تەواوی لوتی نەشکێت، دەبوو هەمو توانای خۆی بەیارمەتی ڕوسیاو ئیران بخاتە گەڕ بۆ گرتنی عەفرین، تا قەرەبووی هەموو ئەمانە بکاتەوەو بە خەڵک بڵێت سەرکەوتین، بەڵام ئەوە کاتیەو ناتوانێ ئاوا درێژەی بداتێ.

خۆ ئەگەر تورکیا ئاوا بەردەوام بێت، ئەوا شەڕێکی گەورە هەموو ناوچەکە دەگریتەوە، کە خۆم بڕوام وایە،،بەڵام ئەما ناکاتە ئەوەی تورکیا سەرکەوتوو بێت.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام